Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەین

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

یەکێتیی ئەورووپا نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر بە دەستپێکردنەوەی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران دەربڕی و بەتووندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ئوردن و وڵاتانی کەنداو کرد.

رۆژی دووشەممە 20-07-2026 گوتەبێژێکی یەکێتیی ئەورووپا، لە وەڵامی چەند پرسیارێکی ئوسامە محەممەد، ئیدیتۆر لە دێسکی نێودەوڵەتیی رووداو، سەبارەت بە گرژییەکانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، رایگەیاند: "یەکێتیی ئەورووپا بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات کە ئێران کردوویەتییە سەر وڵاتانی دراوسێی لە کەنداو، هەرێمی کوردستانی عێراق و ئوردن، هاوکات سەرکۆنەی ئەو هەنگاوانەی ئێران دەکەین کە بوونەتە هۆی تێکدانی ئازادیی هاتووچۆی دەریایی لە تەنگەی هورمزدا."

سەبارەت بە سەروەریی عێراق و سەقامگیریی ناوچەکە، گوتەبێژەکەی یەکێتیی ئەورووپا ئاماژەی بەوە کرد، سەقامگیریی عێراق بۆ ناوچەکە زۆر گرنگە و گوتی: "لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە، خاکی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان، وەک گۆڕەپانی هێرش و وەڵامدانەوە لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە بەکارهێنراوە، ئەمەش وایکردووە دۆخەکە زۆر هەستیار و ناسەقامگیر بێت."

یەکێتییەکە پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ گەلی عێراق و سەرجەم دانیشتووانی ناوچەکە دەربڕی، کە لەژێر هەڕەشەی بەردەوامی جەنگ و هەڵکشانەکاندان.

لەلایەکی دیکەوە، یەکێتیی ئەورووپا داوای دەستبەجێ راگرتنی جەنگ و دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان کرد بە ئامانجی هێورکردنەوەی دۆخەکە و گەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام. گوتەبێژەکە گوتی: "داوامان لە سەرکردایەتیی عێراق کردووە پەیامی دانبەخۆداگرتن بگەیەننە تاران، لەگەڵ داواکاری بۆ پاراستنی ئازادیی هاتووچۆی دەریایی لە تەنگەی هورمزدا."

یەکێتیی ئەورووپا جەخت لەسەر پێویستیی دانبەخۆداگرتنی هەموو لایەنەکان کردەوە و داوای کرد، سەرجەم لایەنەکانی ناوچەکە پابەندبن بە بڕیاری 2817ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و دووربکەونەوە لە هەر کارێک کە رێگە لە چارەسەری ئاشتییانە دەگرێت، چونکە بڕوای وایە "تەنیا دیپلۆماسی دەتوانێت چارەسەرێکی بەردەوام بۆ سەرجەم کێشەکان بەدیبهێنێت."

دەقی پرسیار و وەڵامەکان

رووداو: هەڵسەنگاندنی یەکێتیی ئەورووپا بۆ دوایین هێرشەکان چییە؟

ی یەکێتیی ئەورووپا: یەکێتیی ئەورووپا بۆ دەستپێکردنەوەی پێکدادانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و ئەو زیانە گیانییانەی لێی دەکەوێتەوە بەداخە. یەکێتیی ئەورووپا بەتایبەتی لە هەڵکشانی بەردەوامی گرژییەکان نیگەرانە و سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ لە سەرتاسەری کەنداو، هەرێمی کوردستانی عێراق و ئوردن دەکات، هەروەها ئەو کارانەی ئێران کە ئازادیی هاتووچۆی دەریایی لە تەنگەی هورمزدا تێکدەدەن.

رووداو: ئایا یەکێتیی ئەورووپا ئەم هێرشانە بە هەڕەشە بۆ سەر سەروەریی عێراق و سەقامگیریی ناوچەکە دەزانێت؟

یەکێتیی ئەورووپا: سەقامگیریی عێراق بۆ یەکێتیی ئەورووپا و ناوچەکە بەگشتی زۆر گرنگە. لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە، خاکی عێراق بۆ هێرش و وەڵامدانەوەی هێرشەکان لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە بەکارهاتووە، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا. دۆخەکە زۆر ناجێگیر و هەستیارە. ئێمە بەتەواوی پشتیوانیی خۆمان بۆ عێراق و گەلەکەی و تەواوی ناوچەکە دەردەبڕین کە لەژێر هەڕەشەی بەردەوام و هەڵکشانی گرژییەکاندا دەژین.

رووداو: ئایا یەکێتیی ئەورووپا لە وەڵامی ئەم گرژییانەدا، لەگەڵ حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان، یان هاوبەشەکانی ناوچەکە لە پەیوەندیدایە؟

یەکێتیی ئەورووپا: یەکێتیی ئەورووپا بەردەوامە لە داواکردن بۆ دەستبەجێ راگرتنی جەنگ و دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان بە ئامانجی هێورکردنەوەی دۆخەکە و بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام. وەک هاوبەشێکی سەرەکیی ناوچەیی بۆ یەکێتیی ئەورووپا، ئێمە هانی رۆڵی بنیادنەرانەی عێراق دەدەین لە گەڕاندنەوەی سەقامگیریی ناوچەکە کە لەسەر بنەمای رێزگرتن لە یاسای نێودەوڵەتی، پەیوەندیی باشی دراوسێیەتی و گەشەپێدانی ئابوورییە. ئێمە داوامان لە سەرکردایەتیی عێراق کردووە هەمان پەیامی دانبەخۆداگرتن بگەیەننە تاران، لەگەڵ داواکارییەکان بۆ پاراستنی ئازادیی هاتووچۆی دەریایی لە تەنگەی هورمز.

رووداو: ئایا یەکێتیی ئەورووپا پێشبینی هەوڵی دیپلۆماسیی زیاتر دەکات بە ئامانجی رێگریکردن لە هێرشی زیاتر و کەمکردنەوەی گرژییەکان؟

یەکێتیی ئەورووپا: ئێمە بەردەوامین لە داواکردنی دانبەخۆداگرتن لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە و هەوڵە دیپلۆماسییە نوێیەکان. زۆر گرنگە سەرجەم لایەنەکانی ناوچەکە بڕیاری 2817ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ بکەن و دووربکەونەوە لەو کارانەی کە رێگە لە چارەسەری ئاشتییانە دەگرن. تەنیا دیپلۆماسی دەتوانێت چارەسەرێکی بەردەوام بۆ سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەدیبهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە