Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

هێڵی ئاسمانیی فەرەنسا گەشتەکانی بۆ دووبەی و ریاز هەڵوەشاندەوە

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی فەرەنسا رۆژی دووشەممە رایگەیاند، بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بوونی مەترسی لەسەر بەشێک لە ئاسمانەکانی ناوچەکە، گەشتەکانی بۆ شارەکانی دووبەی و ریاز هەڵوەشاندەوە و ماوەی راگرتنی گەشتەکانی بەیروتیشی درێژکردەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی فەرمیی کۆمپانیاکە کە ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 20ـی تەممووزی 2026 بڵاوکراوەتەوە، بڕیار دراوە بە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی ریاز تاوەکو 24ـی تەممووز (بۆ گەشتە گەڕاوەکانیش لە ریازەوە تاوەکو 25ـی تەممووز).  گەشتەکانی دووبەی: تاوەکو 27ـی تەممووز هەڵدەوەشێندرانەوە (بۆ گەشتە گەڕاوەکانیش لە دووبەیەوە تاوەکو 28ـی تەممووز). هەروەها ماوەی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان بۆ بەیرووت تاوەکو 2ـی ئابی 2026 درێژکرایەوە.

هێڵی ئاسمانی فەرەنسا ئاماژەی بەوە کردووە، بە شێوەیەکی بەردەوام و سات بە سات چاودێری بارودۆخی ئەمنی و جیۆپۆلیتیکی ناوچەکە دەکەن، ئاماژەی بەوەش کردووە، "سەلامەتی گەشتیاران و ستافی فڕۆکەوانی لە سەرووی هەموو کارەکانمانە."

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، بڕیارەکە بەندە بە هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ بارودۆخی مەیدانی ناوچەکە کە بە خێرایی گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.

هەروەها کۆمپانیاکە چەند رێکارێکی بازرگانی بۆ قەرەبووکردنەوەی گەشتیاران گرتووەتەبەر؛ بەجۆرێک گەشتیاران دەتوانن بەبێ هیچ تێچوویەک گەشتەکانیان هەڵبوەشێننەوە یان کاتەکەی بگۆڕن، تەنانەت ئەگەر گەشتەکانیشیان بە فەرمی هەڵنەوەشێندرابێتەوە.

ئەم بڕیارەی هێڵی ئاسمانی فەرەنسا لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەی کەنداو گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و گەمارۆی دەریایی و هێرشەکان کاریگەرییان لەسەر جووڵەی گەشتە ئاسمانییە مەدەنییەکانیش دروستکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە