Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

نزیکەی 100 سەربازی ئەمریکی لە هێرشەکانی ئەم مانگەی ئێراندا بریندار بوون

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، لەم مانگەدا بەهۆی چەندین هێرشی ئاسمانیی ئێران بۆ سەر بنکەکانیان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، نزیکەی 100 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.

رۆژی دووشەممە 21-07-2026 شۆن پارنێل، گوتەبێژی پێنتاگۆن لە لێدوانێکدا بۆ سی بی ئێس ئەو ژمارەیەی پشتڕاستکردەوە و گوتی، لە 7ـی تەممووزی 2026ـەوە نزیکەی 100 سەرباز "بە ئاستی جیاواز"، کە 96%ـیان گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان. پارنێل گوتیشی: "ئەوان سوورن لەسەر گەڕانەوە بۆ نێو جەنگەکە، زۆربەی برینەکانیش سووک بوون."

ئەم برینداربوونانە لە کاتێکدان، دوای هەرەسهێنانی ئاگربەستەکەی نێوانیان، گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران پێیان ناوەتە قۆناخێکی نوێوە. زیاتر لە هەفتەیەکە سوپای ئەمریکا شەوانە هێرش دەکاتە سەر ئامانجەکانی ئێران بە مەبەستی رێگریکردن لە هێرشەکانی تاران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان، لە بەرامبەریشدا ئێران ئامانجەکانی ئەمریکای لە ئوردن، کوێت، بەحرێن و وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانی واشنتن کردووەتە ئامانج.

پێنتاگۆن تاوەکو ئێستا بە فەرمی ژمارەی دروستی سەربازە بریندارەکان و قەبارەی زیانەکانی دوایین شەپۆلی هێرشەکانی ئێرانی ئاشکرا نەکردووە. بەگوێرەی سیستمی شیکاریی قوربانییانی بەرگری (DCAS)، لە سەرەتای جەنگی ئەمریکا و ئێرانەوە 413 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون، بەڵام ئەم ئامارە بریندارەکانی ئەم مانگەی تێدا نییە. لە بەشێکی دیکەی وێبسایتەکەدا باس لە 427 بریندار کراوە. هەروەها جگە لە کوژراوەکانی کۆتایی هەفتە کە سێ کەس بوون، 14 ئەمریکی دیکە لە جەنگەکەدا کوژراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی سەربازەکانی داوە و رۆژی دووشەممە لە ترووس سۆشیاڵ نووسی: "هەموو جارێک ئێران سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت، باجەکەی چەندین هێندە دەدات." گوتیشی ئەم فەرمانەی بە پیت هێگسەس، وەزیری جەنگ؛ جەنەڕاڵ دانیێل کەین، سەرۆکی دەستەی هاوبەشی سوپاسالاری ئەمریکا و سەرجەم فەرماندەکانی نێو سوپای وڵاتەکەی داوە.

لەلایەکی دیکەوە، کۆشکی سپی رۆژی دووشەممە رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ ئامادەی رێوڕەسمی گێڕانەوەی تەرمی ئەو سەربازە کوژراوانە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە