Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سیستمی بەرگری ئاسمانی کوێتی

سیستمی بەرگری ئاسمانی کوێتی

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

کوێت بەرپەرچی هێرشی مووشەکی و درۆنی دەداتەوە؛ لە بەحرێنیش زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

21-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد21-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی کوێت دەڵێت: سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی خەریکی وەڵامدانەوەی زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنی "دوژمنکارانەن" لەلایەن ئێرانەوە. لە بەحرێنیش زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 21-07-2026، سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوێت لە راگەیێندراوێکدا گوتی: سیستمی بەرگریی ئاسمانییان لە ئامادەیی تەواودایە و بەرپەرچی ئەو هەڕەشانە دەداتەوە کە وڵاتەکە دەکەنە ئامانج.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "هەر دەنگی تەقینەوەیەک ببیسترێت، ئەوە تێکشکاندنی تەنە دوژمنکارەکانە لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە."

وەزارەتی بەرگریی کوێت داوای لە دانیشتووانی وڵاتەکە کرد، کە "بەتەواوی پابەندی رێنماییە ئەمنی و سەلامەتییەکان بن کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بڵاودەکرێنەوە، تاوەکو پارێزراو بن."

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن رایگەیاند: زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرانسەری وڵاتدا لێدراوە، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراو و پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدان، لە 10 رۆژی رابردوودا جەنگی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران چووەتە قۆناخێکی نوێوە.

بەیانی ئەمڕۆ، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: هێرشی کردووەتە سەر چەندین ئامانجی سەربازیی ئەمریکا، لەنێویاندا سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی لە بەحرێن و کوێت. ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ هێرشی نوێی ئەمریکا بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی نێو ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە