Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەم وێنەیە لە ڤیدیۆیەک وەرگیراوە کە سێنتکۆم لە 22ی تەممووزی 2026 بڵاوی کردەوە، ساتی هەستانی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا لە ناوچەیەکی ئاشکرانەکراوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ هێرشکردنەسەر ئێران پیشان دەدات.

سێنتکۆم: بۆ دوازدەیەمین شەوی لەسەریەک هێرشمان کردە سەر ئێران

بژار زوبێر

بژار زوبێر

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، بۆ 12ـەمین شەوی لەسەریەک هێرشیان کردووەتە سەر ئێران و شەپۆڵیکی دیکەی هێرشەکانیان بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە، هاوکات ئاماری جێبەجێکردنی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر بەندەرەکانی ئەو وڵاتەشی بڵاوکردەوە.

سێنتکۆم لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاژێر 10:30 خولەکی شەوی 22ـی تەممووز بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا، کە دەکاتە 5:30 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 23ـی تەممووز بە کاتی هەولێر، هێزەکانیان شەپۆلێکی دیکەی هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران تەواو کردووە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "هێزەکانی ئەمریکا ئامانجە سەربازییەکانی ئێرانیان پێکا، لەنێویاندا تواناکانی هێزی دەریایی، کۆگاکانی مووشەک و درۆن، پێگەکانی چاودێریی کەناراوەکان و سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی. ئەم هێرشانەش توانای ئێران بۆ هێرشکردنە سەر دەریاڤانە سڤیلەکان و کەشتییە بازرگانییەکان زیاتر کەم دەکەنەوە."

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە: "لەم مانگەدا، هێزەکانی ئەمریکا دەیان پێگەی سەربازیی ئێرانیان لەسەر وشکانی کردووەتە ئامانج، لە کاتێکدا گەمارۆی دەریایی سەر ئێران دەستی پێکردووەتەوە."

هەروەها ئاماری گەمارۆکەشی ئاشکرا کردووە و دەڵێت: "تاوەکو ئەمڕۆ، سێنتکۆم رێڕەوی 9 کەشتیی بازرگانی گۆڕیوە و یەک کەشتیشی لەکارخستووە، بۆ ئەوەی رێگری بکات لە چوونەژوورەوە یان دەرچوونی کەشتییەکان لە بەندەرەکانی ئێرانەوە."

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەشدا هاتووە: "زیاتر لە 50 هەزار سەربازی ئەمریکی لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئەرکدان و بەردەوامن لەسەر پەیڕەوکردنی ئەوپەڕی وریایی، هۆشیاری، هێزی کوشندەیی و ئامادەیی تەواو."

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە