Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نەخشەی ئەو شوێنانە کە بە گوێرەی راپۆرتی بنکۆڵکاریی نیویۆرک تایمز لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران، زیانیان بەرکەوتووە. گرافیک: نیویۆرک تایمز و رووداو

نەخشەی ئەو شوێنانە کە بە گوێرەی راپۆرتی بنکۆڵکاریی نیویۆرک تایمز لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران، زیانیان بەرکەوتووە. گرافیک: نیویۆرک تایمز و رووداو

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

راپۆرتێک: ئێران زیانی بە 9 پێگەی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکە گەیاندووە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریدا، رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بە پشتبەستن بە وێنەی مانگە دەستکردەکان و ڤیدیۆکان ئاشکرای دەکات، لە دوو هەفتەی رابردوودا و دوای تێکچوونی ئاگربەستەکە، ئێران هێرشی کردووەتە سەر نۆ پێگەی سەربازیی ئەمریکا لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

راپۆرتەکە دەڵێت، سەرەڕای بانگەشەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کە دەڵێت توانا سەربازییەکانی ئێران لەنێوبراون یان کەمکراونەتەوە، بەڵام ئەم هێرشانە دەریدەخەن کە تاران هێشتا توانای پێکانی ئامانجە وردەکانی ماوە.

بەپێی شیکارییەکی نیویۆرک تایمز بۆ وێنەکان، هێرشەکانی ئێران زیانیان بە شوێنی نیشتەجێبوون و کارکردنی سەربازان، پەناگەی درۆنەکان، سیستمی رادار و چەندین پێکهاتەی دیکە گەیاندووە.

“

لە یەکێک لە هێرشەکاندا بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی موەفەق سەڵتی لە ئوردن، سێ سەربازی ئەمریکی کوژران. بەرپرسێکی سەربازی گوتی، نزیکەی 12 سەرباز بەهۆی هێرشەکانەوە لە ئوردن و وڵاتانی دیکە هێندە بە سەختی بریندار بوون کە گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ئەڵمانیا.

چوار لەو پێگانەی کە ئەم دواییە کراونەتە ئامانج، لەنێویاندا بنکەی موەفەق سەلتی، پێشتریش لە مانگەکانی سەرەتای شەڕەکەدا لەلایەن ئێرانەوە کرابوونە ئامانج، کە لەو کاتەدا ئێران 18 پێگەی سەربازیی ئەمریکای لە حەوت وڵاتی جیاواز کردنە ئامانج.

نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوە کردووە، هەڵسەنگاندنی زیانەکانی سەر بنکە ئەمریکییەکان قورس بووە، چونکە حکومەتی ئەمریکا داوای لە کۆمپانیاکانی مانگی دەستکرد کردووە وێنەی روونی ئەو ناوچانە بڵاونەکەنەوە بە بیانووی مەترسی بۆ سەر سەربازەکانیان. بەڵام شوێنی بنکەکان ئاشکران و ئێرانيش بە بەردەوامی وێنەی هێرشەکانی وەک بەشێک لە پڕوپاگەندەی خۆی بڵاودەکاتەوە.

رۆژنامەکە بە پشتبەستن بە وێنە ئێرانییەکان و بەراوردکردنیان بە وێنەکانی ناسا و ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەورووپا، هەروەها ڤیدیۆی نێو بنکەکان، زیانەکانی پشتڕاست کردوونەتەوە. کاتێکیش پرسیار لە گوتەبێژی پێنتاگۆن کراوە، رەتیکردووەتەوە لێدوان لەسەر وێنەی مانگە دەستکردەکان بدات بەهۆی "هۆکاری ئەمنیی ئۆپەراسیۆنەکانەوە."

وردەکاریی زیانەکان بەپێی وڵاتان

📍 ئوردن: جگە لە کوژرانی سێ سەرباز لە بنکەی موەفەق سەڵتی، وێنەکان دەریدەخەن کە هێرشەکان زیانیان بە شوێنی نیشتەجێبوون، دوو شوێنی راگرتنی فڕۆکە و سێ پەناگەی درۆن گەیاندووە. هەروەها هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا حوسێن و دوو بنکەی دیکەی ئاسمانی.

وێنەی مانگی دەستکرد بۆ بنکەی موەفەق سەڵتی
ئەم وێنەیە لە ئینتەرنێت بڵاوبووەتەوە و لەلایەن نیویۆرک تایمزەوە پشتڕاستکراوەتەوە، ئەنجام و وێرانکارییەکانی نوێترین هێرش بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی موەفەق سەڵتی لە ئوردن دەردەکەوێت. وێنە: MenchOsint، لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس.

ساتی هێرشکردنە سەر بنکەی موەفەق سەڵتی لە ئوردن. ڤیدیۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

📍 هەرێمی کوردستان: لە هێرشێکدا خێوەتێکی گەورەی سەربازی لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر وێران کراوە، کە پێشتریش لە سەرەتای شەڕەکەدا کرابووە ئامانج.

زیانەکانی هەولێر
وێنەی مانگی دەستکرد کە لەلایەن ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە. ئەو بازنە و نووسینە سوورەکەی لەسەر کێشراوە، زیانەکانی سەر خێوەتێکی سەربازیی ئەمریکا لە هەولێر نیشان دەدات. نیویۆرک تایمز دەڵێت، پشتڕاستی کردووەتەوە کە وێنەکە بە دروستی قەبارەی زیانەکان نیشان دەدات. وێنە: ئاژانسی هەواڵی فارس، لە رێگەی تێلێگرام.

📍 کوێت: سیستمی رادار لە بنکەی ئاسمانیی ئەحمەد جابر لەنێوبراوە، کە تەنیا شەش مانگ بوو دروستکرابوو. هەروەها زیانی کەمتر بەر بنکەی ئاسمانیی عەلی سالم کەوتووە.

📍 بەحرێن: وێنەکانی مانگی دەستکرد دەریدەخەن کە دوو هەفتە لەمەوبەر کۆگایەک لە بنکەیەکی دەریایی کراوەتە ئامانج.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هەرچەندە زۆربەی هێرشەکانی سەرەتای شەڕەکە ژێرخانی سەربازییان دەکردە ئامانج، بەڵام هەندێک هێرش شوێنی مانەوەی سەربازانیشی گرتووەتەوە، وەک ئەو هێرشەی مانگی ئادار لە کوێت کە بووە هۆی کوژرانی شەش سەربازی ئەمریکی.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە