Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گرووپێکی چەکدار لە عێراق

گرووپێکی چەکدار لە عێراق

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

وڵاتانی کەنداو و ئوردن داوای دەکەن گرووپەکان لە عێراق چەک دابنێن

گەشاو خالید

گەشاو خالید

24-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید24-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو و ئوردن، پێشوازی لە بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن بۆ هەوڵەکانی چەکدانانی گرووپەکان لەنێوخۆی عێراق دا .


رۆژی پێنچشەممە، 23ـی تەممووزی 2026، وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو و ئوردن لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردەوە، پشتیوانیی تەواوی بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن کە بڕیاریداوە تاوەکو رێککەوتی 30ی ئەیلوولی 2026، سەرجەم چەکەکان لە دەستی دەوڵەتدا کۆبکرێنەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە ناڕەوایانە دەکەین لەلایەن ئێران و بریکارەکانییەوە دەکرێنە سەر خاکەکانمان." ئاماژە بەوەش کراوە ئەم هەڵوێستە هاوبەشە پاڵپشتە بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزاریی کەنداو، کۆمکاری عەرەبی و بڕیاری ژمارە 2817ی ساڵی 2026ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، هێرشەکانی ئێران بۆ سەر خەڵك و ژێرخانی سڤیلی وڵاتانی ناوچەکە لە 28ی شوباتی 2026ەوە بەبێ وەستان بەردەوامن، ئەوەش سەرەڕای واژۆکردنی لێکتێگەیشتن لە نێوان واشنتن و تاران لە حوزەیرانی هەمان ساڵدا. 

ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو و ئوردن دەڵێن:" هێرشەکان بەتایبەت بۆ سەر "بەحرێن، کوێت و ئوردن" زیادیان کردووە و بنکەکانی وزە، وێستگەکانی ئاو، بەندەر و فڕۆکەخانەکانیان کردووەتە ئامانج.

وڵاتانی کەنداو و ئوردن جەختیان لەوە کردووەتەوە ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی روونی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە،هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی."  هەروەها رایانگەیاندووە: "مافی رەوای خۆمانە بەپێی مادەی 51ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە تاک یان بە کۆمەڵ بەرگری لە خۆمان بکەین و هەموو رێکارە یاساییەکان بۆ پاراستنی سەروەری و خەڵكەکەمان بگرینەبەر."

لەبارەی عێراق، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "پشتیوانی لە رێکارە یەکلاکەرەوە و کاریگەرەکانی حکومەتی عێراق دەکەین بۆ رێگریکردن لە بەردەوامیی هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە."

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کراوە بڕیارێکی بەپەلە بۆ راگرتنی هێرشەکانی ئێران دەربکات و دان بە مافی ئەو وڵاتانەدا بنێت بەرگری لە خۆیان بکەن.

سەبارەت بە ئاسایشی دەریاوانی، وڵاتانی کەنداو و ئوردن پابەندیی خۆیان بە پاراستنی ئاسایشی تەنگەی هورمز و بابولمەندەب دووپاتکردەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ کارکردن لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەربڕی.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە