Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی یەکێک لە هێرشەکان. وێنە: سێنتکۆم

دیمەنی یەکێک لە هێرشەکان. وێنە: سێنتکۆم

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

دەنگی تەقینەوە لە چەندین شاری ئێران بیسترا

سینا سۆما

سینا سۆما

30-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما30-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ی تەممووزی 2026، میدیای ئێران بڵاویکردەوە، دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە شاری بەندەر عەباس، ناوەندی پارێزگای هورمزگان بیستراوە.

بە پێی میدیای ئێران، دەنگی چەندین تەقینەوە لە دوورگەکانی کیش و قیشم و لە نێو سنوورە ئاوییەکانی ئێران لە نزیک ئەم دوو دوورگەیە بیستراوە.

میدیا نافەرمییەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، وەکو کەناڵی (سپاە سایبری پاسداران) لە تەلەگرام بڵاویان کردەوە، سوپای ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بنکە سەربازییەکانییەوە لە نێو خاکی کوێت چەند مووشەکێکی ئاراستەی ئێران کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهرنیوزیش رایگەیاند، شاری ئابادان لە پارێزگای خوزستان کراوەتە ئامانج و دەنگی چەندین تەقینەوە لەو شارە بیستراوە. ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە هێرشەکان بە مووشەک لە نێو خاکی کوێتەوە کراون.

میدیای ئێران هەروەها بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرش کراوەتە سەر شاری بووشێهریش و دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە دەورووبەری شارەکە بیستراوە.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەند شوێنێکی سەربازی لە شاری نوورئاباد لە پارێزگای فارس-یش بۆردوومان کراون.

رۆژی چوارشەممە، 29ی تەمموز، سوپای پاسدارانی ئێران پشتراستی کردەوە، هێرشی کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئوردن. فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لەبارەی هێرشەکەوە رایگەیاندبوو، ئێران بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکیان لە ئوردن.

دوای ئەو هێرشەی سوپای پاسداران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە ئێران کرد و گوتی: "زۆر بە تووندی وەڵامی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەکانمان دەدەینەوە"؛ ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر دانوستاندنەکان شکست بهێنن ئەوا لە کاژێرێکدا تەواوی پردەکانیان لەنێودەبەن.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە