Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر یەکێک لە ئامانجەکانی نێو ئێران. وێنە: سێنتکۆم

دیمەنی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر یەکێک لە ئامانجەکانی نێو ئێران. وێنە: سێنتکۆم

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

جێگری پارێزگاری خوزستان: هێرشکرایە سەر چوار شاری پارێزگەکە

سینا سۆما

سینا سۆما

30-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما30-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

جێگری پارێزگاری خوزستان دەڵێت، شاری ئەهواز، ناوەندی پارێزگای خوزستان و سێ شاری دیکەی ئەو پارێزگاکە لە لایەن سوپای ئەمریکاوە هێرشیان کرایە سەر، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەبارەی قەبارەی زیانەکان بڵاونەکردەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 30-07-2026 ئەمریکا هێرشێکی چڕی بۆ سەر پارێزگاکانی باشووری ئێرن دەستپێکرد. یەکێک لەو پارێزگایانەی هێرشی بەرفراوانی کراوەتە سەر، پارێزگای خوزستانە کە دەوکەوێتە باشووری رۆژئاوای ئێران و هاوسنوورە لەگەڵ عێراق.

تەلەفزیونی فەرمیی ئێران رایگەیاند، لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا چوار شاری ئەهواز، ئابادان، شادگان و ئەروەندکەنار بۆردوومان کراون.

وەلیوڵڵا حەیاتی، جێگری پارێزگاری خوزستانیش بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، ئەمریکا هێرشێکی مووشەکیشی کردووەتە سەر چەند خاڵێک لە شاری ئەهواز، بەڵام هیچ وردەکارییەکی لەبارەی هێرشەکان نەخستەڕوو.

بە گوتەی جێگری پارێزگاری خوزستان، بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر چەند شوێنێک لە دەورووبەری شارەکانی ئابادان، شادگان و ئەروەندکەنار-یش.

وەلیوڵڵا حەیاتی گوتی، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو هێرشانە نییە و دواتر زنیاری لەبارەی قەبارەی زیانەکان ئاگادار دەکەنەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ کاتژمێر 8ی شەو بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا [کاژێر 3:00 بەرەبەیانی پێنجشەممە بە کاتی هەولێر] هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد."

سێنتکۆم دەڵێت: "ئەم هێرشانە، وەڵامێکی بەهێزە بۆ هەوڵەکانی دوێنێی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراون."

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە