Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی هێزە چەکدارەکانی ئوردن

لۆگۆی هێزە چەکدارەکانی ئوردن

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

سوپای ئوردن: پێنج مووشەکی ئێرانیمان خستەخوارەوە

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

30-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد30-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئوردن رایگەیاند، بەیانیی رۆژی پێنجشەممە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی پێنج مووشەکی ئێرانییان بەرپەرچداوەتەوە و تێکشکاندووە کە ئاراستەی خاکی شانشینەکە کرابوون.

گوتەبێژی فەرمیی هێزە چەکدارەکانی ئوردن لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی بەپێی پلانە بەرگرییەکان، چاودێریی مووشەکەکانیان کردووە و لە ئاسماندا خستوویاننەتە خوارەوە.

گوتەبێژەکە گوتی، پرۆسەی بەرپەرچدانەوەکە زۆر پیشەییانە جێبەجێ کراوە و هەوڵی بەئامانجگرتنی خاکی ئوردن پووچەڵ کراوەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی لێ بکەوێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سوپای ئوردن بەردەوامە لە پاراستنی ئاسمان و سەروەریی وڵاتەکەی، هەروەها لەوپەڕی ئامادەییدایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی یەکلاکەرەوەی هەر هەڕەشەیەک کە ئاسایشی نیشتمانی و سەلامەتیی هاووڵاتییانی بکاتە ئامانج.

ئەم هێرشەی ئێران بۆ سەر ئوردن دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دێت. فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا [سێنتکۆم] رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە هێرشیان کردە سەر ئێران و دەیان ئامانجی سوپای پاسدارانیان کردە ئامانج.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئامانجەکان بریتی بوون لە ناوەندەکانی فەرماندەیی سەربازی، دامەزراوەکانی دروستکردنی مووشەک و درۆن، بنکەکانی چاودێری و بەرگریی کەناراوەکان و تواناکانی دەریایی. 

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە، مەبەست لەم هێرشانە "کەمکردنەوەی ئەو هەڕەشانەیە کە ئێران و بریکارەکانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، کەشتییە بازرگانییەکان و وڵاتانی دراوسێ لە کەنداو دروستی دەکەن."

میدیای ئێران رایگەیاند، لە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئەمریکادا سێ کوژراو و دوو بریندار هەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 28ی تەممووز، هێزەکانی سوپای پاسداران لە هەوڵێکدا بۆ بەئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، چەندین مووشەکی بالیستییان لە نێو ئێرانەوە ئاراستە کرد، بەڵام بەگوێرەی سێنتکۆم سەرجەم مووشەکەکان بە سەرکەوتوویی بەرپەرچ دراونەتەوە و تێکشکێندراون.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە