Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: AI

وێنە: AI

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

دوایین جار ئاگربەستەکەی ئێران و ئەمریکا چۆن هەڵوەشاوە؟

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

02-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد02-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت واشنتن هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکەی بۆ سەر ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە بەو مەرجەی بە "خێرایی" بگەنە رێککەوتن، ئەمەش بەهۆی بەرەوپێشچوونی دانوستاندنەکانەوە.

دوایین پێشکەوتنی گەورەی دیپلۆماسی لە مانگی حوزەیراندا بوو، کاتێک هەردوولا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد بۆ راگرتنی جەنگ، تاوەکو دانوستاندن بکەن بۆ کۆتاییهێنانێکی هەمیشەیی بە جەنگەکە. بەڵام ئەمە دوای پێکدادانەکان لە تەنگەی هورمز هەڵوەشایەوە، کە بووە هۆی دەستپێکردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا و سەرهەڵدانەوە و فراوانبوونی ململانێ هەرێمییەکان.

جەنگ چۆن دەستی پێکردەوە؟

1ـی تەممووز: دانوستانکارانی ئەمریکا و ئێران بۆ دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ چوونە دەوحەی قەتەر. ماجید ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، شاندەکان "بەرەوپێشچوونی ئەرێنی"یان بەدەستهێنا.

7ـی تەممووز: بەپێی گوتەی بەرپرسێکی ئەمریکی، ئێران تەقە لە سێ کەشتیی بازرگانی کرد لە سنووریی ئاویی عومان لە نزیک تەنگەی هورمز. فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، وەک "سزایەک" هێرشیان کردووەتە سەر ئێران.

8ـی تەممووز: ئێران هۆشداری دا، "وەڵامێکی تێکشکێنەر"ـی هێرشەکانی ئەمریکا دەداتەوە. سوپای پاسدارانیش رایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر 85 ئامانجی سەربازیی ئەمریکا لە بەحرێن و کوێت. لە لووتکەی ناتۆ لە تورکیا، ترەمپ ئێرانییەکانی بە "کەسانی شەڕانگێز و نەخۆش" وەسفکرد و رایگەیاند، یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە "کۆتایی هاتووە." چەند کاژێرێک دواتر، ئەمریکا هێرشی زیاتری کردە سەر ئێران.

9ـی تەممووز: تاران رایگەیاند، سوپای ئەمریکا پردێکی شەمەندەفەری لە باکووری ئێران کردووەتە ئامانج. سێنتکۆم گوتی، لە شەپۆلێکی دیکەی هێرشەکاندا نزیکەی 90 ئامانجی سەربازییان پێکاوە. بەرپرسێکی ئەمریکیش بە کەناڵی CNNـی راگەیاند، هەردوو وڵات لە دانوستاندنە تەکنیکییەکان لەسەر پرسە ئەتۆمییەکان بەردەوامن.

10ـی تەممووز: ترەمپ گوتی، ئەمریکا رازی بووە بەردەوام بێت لە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران، بەڵام واشنتن تارانیشی ئاگادارکردەوە، ئاگربەستەکە چیدی کاری پێناکرێت. محەممەدباقر قالیباف، گەورە دانوستانکاری ئێران گوتی، تاران بۆ "بەرگرییەکی هەمەلایەنە" ئامادەیە ئەگەر ئەمریکا رێککەوتنەکە بشکێنێت. ئیدارەی ترەمپیش سزای نوێی بەسەر تاراندا سەپاند.

11ـی تەممووز: وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمریکات بە پێشێلکردنی بڕگەیەکی رێککەوتنەکەیان کە تایبەتە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، تۆمەتبار کرد.

12ـی تەممووز: سوپای پاسداران داخستنی تەنگەی هورمزی راگەیاند، دوای ئەوەی بۆ ئاگادارکردنەوە تەقەی لە کەشتییەک کرد کە دەیویست رێڕۆیەکی رێگەپێنەدراو بۆ پەڕینەوە بەکاربهێنێت. سوپای ئەمریکا هێرشی زیاتری کردە سەر ئێران و دووپاتی کردەوە، تەنگەکە هێشتا کراوەیە.

13ـی تەممووز: بەپێی راپۆرتی میدیاکانی ئێران، هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تاوەکو دوای نیوەڕۆ بەردەوام بوون و بەهۆیەوە لانیکەم دوو کەس کوژران. ترەمپ رایگەیاند، گەمارۆی سەر کەشتییەکانی ئێران لە تەنگەی هورمز دەستپێدەکاتەوە و بە درێژایی شەو ئەمریکا هێرشی زیاتری کردە سەر ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە