Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ترەمپ: گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئێران دەستپێدەکەن و رێککەوتن لەسەر تەنگەی هورمز هەیە

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

02-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد02-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەسەر داوای هەریەک لە سعودیە، ئیمارات، قەتەر و خودی ئێران، هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکەی بۆ سەر ئێران هەڵوەشاندەوە. ترەمپ گوتی، هێزەکانیان بەتەواوی ئامادە بوون و ئەگەر هێرشەکە بکرایە، "هێرشێکی زۆر گەورە و بەردەوام" دەبوو.

رۆژی دووشەممە 03-08-2026 سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، کاتێک هاوپەیمانەکانیان داوایان لێکردوون هێرشەکە رابگرن، ئەو گوتوویەتی "با بزانین چۆن دەبێت." ترەمپ رایگەیاند، هاوپەیمانەکانیان پێیان وایە رێککەوتنێک هەیە و گوتی: "رێککەوتنێک لەسەر تەنگەی هورمز هەیە و رێککەوتنێکیش لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکە دەبێت."

سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو و شێوازی دانوستاندنەکان، ترەمپ رایگەیاند، قسە لەگەڵ ئێرانییەکان دەکەن و گفتوگۆکانیش ئێوارەی رۆژی دووشەممە دەستپێدەکەن، ئەوەشی بە هەنگاوێک وەسفکرد کە "ژیانی زۆر کەس رزگار دەکات."

ترەمپ لەبارەی گەورەیی هێرشەکەوە گوتی: "هێرشەکە لەدوای جەنگی دووەمی جیهانی، دەبووە گەورەترین هێرش. کارەساتبار دەبوو بۆیان، بۆیە نەیانویست هێرش بکەین."

ترەمپ باسی لە جیاوازیی بۆچوونەکان کرد لەسەر بۆردوومانکردنی ئێران و گوتی، کۆمەڵێک خەڵک هەن دەیانەوێت ئەو کارە بکات و کۆمەڵێکی دیکەش نایانەوێت. سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە گفتوگۆیەکی خۆی و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە کرد و گوتی: "لە شازادەی جێنشینی سعودیەم پرسی، پێتان باشە چی بکەین؟ ئەو گوتی، پێمان باشترە رێککەوتن بکرێت نەک هێرش." هەروەها کاتێک لێی پرسرا کە ئایا مۆڵەتێک بۆ ئێران دانراوە بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن، ترەمپ تەنیا گوتی: "دەبینین، من بەدوای کوشتنی خەڵکدا ناگەڕێم."

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک سەبارەت بەو راپۆرتانەی باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوێت و بەحرێن دەکەن، ترەمپ رەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەو بارەیەوە بدات.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ ترەمپ لە ترووس سۆشیاڵ رایگەیاند، پلانی هەبووە هێرش بکاتە سەر ئێران بەڵام لەسەر داوای هاوپەیمانان هێرشەکەی راگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە