Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

عێراقچی و فوئاد حوسێن تاوتوێی رەوشی تەنگەی هورمز و هێورکردنەوەی ناوچەکەیان کرد

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

02-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد02-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پێشهاتەکانی تەنگەی هورمز و هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 02-08-2026، هەردوو وەزیر لەو پەیوەندییەدا باسیان لە کاریگەرییەکانی رووداوەکانی دوو رۆژی رابردووی تەنگەی هورمز لەسەر ئاسایشی هاتووچۆی دەریایی و سەقامگیریی ناوچەکە کرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیی وڵاتەکەی بۆ گەڕانەوە بۆ رێڕۆی گفتوگۆ و دیپلۆماسی وەک باشترین رێگە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان دەربڕی، بە جۆرێک کە بەشداری بکات لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

هاوکات هەردوو وەزیر باسیان لەو هێرشە سەربازییانەی دوایی کرد کە کرانە سەر عێراق، هەروەها جەختیان لە گرنگیی خۆبەدوورگرتن لە هەر هەنگاوێک کردەوە کە ببێتە هۆی زیاتربوونی گرژییەکانی ناوچەکە.

وەزیری دەرەوەی ئێران دوایین پێشهاتەکانی دۆخەکەی خستەڕوو، هاوتا عێراقییەکەی لەو هەوڵ و گفتوگۆیانە ئاگادارکردەوە کە ئێستا بەڕێوەدەچن بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێک بەمەبەستی دووبارە کردنەوەی تەنگەی هورمز و دڵنیابوون لە هاتوچۆی ئاسایی دەریایی.

فوئاد حوسێن دووپاتی کردەوەم عێراق بە وردی چاودێریی پێشهاتەکان دەکات و هیوادارە بە زووترین کات لێکتێگەیشتن بۆ کردنەوەی تەنگەکە بکرێت، بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و ئابووریی جیهان بپارێزرێت. هەروەها باسی لە بەردەوامیی پەیوەندی و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوو وڵات و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی هێورکردنەوەی دۆخەکە کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە