Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نیشاندەری گوڕی بوومەلەرزە

نیشاندەری گوڕی بوومەلەرزە

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە لە میسر روویدا

هەکار عەلی

هەکار عەلی

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە بە پێوەری رێختەر، لە ناوچەیەکی باکووری شاری سوێس لە میسر روویدا. دامەزراوە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی تۆمارنەکراوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی پەیمانگەی نیشتمانیی توێژینەوەی گەردوونناسی و جیۆفیزیکی لە میسر، بوومەلەرزەکە لە کاژێر 3:00ـی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، 3ـی ئابی 2026 بە کاتی نێوخۆی وڵاتەکە روویداوە و چەقەکەی 38 کیلۆمەتر لە باکووری شاری سوێس بووە.

مانگی سووری میسری بڵاویکردەوە، پلانی فریاگوزاریی بەپەلە لەو پارێزگایانەدا دەخاتەگەڕ کە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە؛ داوای لە هاووڵاتییان کرد دووربکەونەوە لە باڵەخانەکان و رێنماییە فەرمییەکان پەیڕەوبکەن، تاوەکو تەواوبوونی هەڵسەنگاندنی ئاسایشی ناوچەکان.

هاوکات سەنتەری توێژینەوەی جیۆفیزیکیی ئەڵمانیا رایگەیاند، گوڕی بوومەلەرزەکە 5.4 بووە و لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە.

ساڵی 1992 یەکێک لە وێرانکەرترین بوومەلەرزەکانی مێژووی هاوچەرخ لەو وڵاتە روویدا، کاتێک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.8 پلەی رێختەر پارێزگای قاهیرە و ناوچەکانی دەوروبەری هەژاند و بووەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 500 کەس و برینداربوونی هەزاران هاووڵاتیی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە