Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ترەمپ: سەرکردایەتیی ئێران دووڕووە و هەرگیز نابنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشێکی تووندی کردە سەر سەرکردایەتیی ئێران و بە "دووڕوو" وەسفی کردن، ئاماژەی بەوەش کرد، تاران لەلایەک داوای کۆبوونەوە دەکات و لەلایەکی دیکەشەوە لە راگەیاندنەکانەوە رەتیدەکاتەوە هیچ گفتوگۆیەک لە ئارادا بێت.

رۆژی دووشەممە 03-08-2026، ترەمپ لە ترووس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، "سەرکردایەتیی ئێران بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراو دووڕوون، چونکە داوای کۆبوونەوە دەکەن و تەنانەت هەندێک دەڵێن، دەپاڕێنەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆکان دەستپێبکەن و خشتەی کۆبوونەوەی زیاتریش بۆ داهاتوویەکی نزیک دانراوە، کەچی بە ئاشکرا دەڵێن هیچ گفتوگۆیەک نییە و تەنیا مامەڵە لەگەڵ عومان دەکەن."

سەبارەت بە تەنگەی هورمز، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "ئێران قسەی بێمانا دەکات گوایە تەنگەکە لەلایەن ئەوانەوە بەڕێوەدەبرێت، لە کاتێکدا تەنگەکە بەتەواوی لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکا و گەمارۆکانیانەوە کۆنترۆڵ کراوە کە هەندێک بە دیواری پۆڵاینی ئەمریکا ناوی دەبەن."

ترەمپ نووسی: "هیچ شتێک ناچێتە ئێرانەوە مەگەر ئەمریکا بیەوێت، هیچ شتێکیش تێناپەڕێت تاوەکو رێککەوتنێک یان خۆبەدەستەوەدانی تەواوەتی روونەدات."

سەرۆکی ئەمریکا گوتی، چ ئێران دان بەوەدا بنێت یان نا، ئەوان لە گفتوگۆدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک کە تاران بۆ دەیان ساڵە دروستی کردووە، لە کۆتاییشدا دووپاتی کردەوە، "ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ترەمپ بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند: "رێککەوتنێک لەسەر تەنگەی هورمز هەیە و رێککەوتنێکیش لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکە دەبێت."

پێشتر ترەمپ رایگەیاندبوو بەنیازبووە هێرش بکاتە سەر ئێران و دواتر لەسەر داوای هاوپەیمانان رایگرتووە. ترەمپ ئەمەی بۆ رۆژنامەڤانەکان دووپات کردەوە و گوتی، لەسەر داوای هەریەک لە سعودیە، ئیمارات، قەتەر و خودی ئێران، هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکەی بۆ سەر ئێران هەڵوەشاندەوە.

ترەمپ لەبارەی گەورەیی هێرشەکەوە گوتی: "هێرشەکە لەدوای جەنگی دووەمی جیهانی، دەبووە گەورەترین هێرش. کارەساتبار دەبوو بۆیان، بۆیە نەیانویست هێرش بکەین."

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە