Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

سێنتکۆم: ئاراستەی 44 کەشتیی بازرگانیمان گۆڕیوە

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رۆژی دووشەممە رایگەیاند، هێزەکانیان بە تووندی بەردەوامن لە جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران؛ ئاشکراشی کرد کە لەو چوارچێوەیەدا تاوەکو ئەمڕۆ ئاراستەی 44 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە و رێگرییان لێکردوون بگەنە ئامانجەکانیان.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی فەرماندەییەکە، هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لەوپەڕی ئامادەییدان بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی گەمارۆکە.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کردووە کە جگە لە گۆڕینی ئاراستەی ئەو 44 کەشتییە، توانراوە دوو کەشتیی دیکەی بازرگانی پەکبخرێن و رێگریی تەواوەتییان لێ بکرێت لە جووڵە.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانی ئەمریکا چوونەتە سەر دوو کەشتیی دیکە و پشکنینی وردیان بۆ کردوون؛ ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ رێگری لە گەیشتنی هەر جۆرە بارێکی قەدەخەکراو یان نایاسایی بۆ بەندەرەکانی ئێران.

ئەمریکا هەوڵ دەدات لە رێگەی گوشاری دارایی و دەریاییەوە، ئێران ناچار بکات بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ و واز لە هێرشەکانی بۆ سەر کەشتیوانیی نێودەوڵەتی لە ناوچەکەدا بهێنێت.

هەر لە بارەی تەنگەی هورمزەوە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکی لە ترووس سۆشیال رایگەیاند "ئێران قسەی بێمانا دەکات گوایە تەنگەکە لەلایەن ئەوانەوە بەڕێوەدەبرێت، لە کاتێکدا تەنگەکە بەتەواوی لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکا و گەمارۆکانیانەوە کۆنترۆڵ کراوە کە هەندێک بە دیواری پۆڵاینی ئەمریکا ناوی دەبەن."

ترەمپ دەڵێت: "هیچ شتێک ناچێتە ئێرانەوە مەگەر ئەمریکا بیەوێت، هیچ شتێکیش تێناپەڕێت تاوەکو رێککەوتنێک یان خۆبەدەستەوەدانی تەواوەتی روونەدات."

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە