Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ترەمپ: تەنگەی هورمز بەم زووانە دەکرێتەوە؛ ئەگەرنا گورزێکی تووند لە ئێران دەدەین

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

05-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد05-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، کە تەنگەی هورمز زۆر بە زوویی بەڕووی هاتوچۆی کەشتییەکاندا دەکرێتەوە؛ هۆشداریشی دا کە ئەگەر ئەوە روونەدات، ئەوا کۆماری ئیسلامیی ئێران رووبەڕووی لێدانێکی سەربازیی یەکجار بەهێز دەبێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا لە زنجیرەیەک لێدوانی نوێدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوس، ئاشکرای کرد، کە واشنتن خەریکی ئامادەکاری بوو بۆ ئەنجامدانی "گەورەترین هێرش بۆ سەر ئێران لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە"، بەڵام وەک ترەمپ دەڵێت: "ئێرانییەکان خۆیان داوای ئەنجامدانی گفتوگۆیان کرد."

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، کە ئێستا گفتوگۆی "زۆر باش" لە نێوان هەردوولادا لە ئارادایە و هیواشی خواست کە دۆخەکە نەگاتە ئاستێک کە واشنتن ناچار بێت گورزێکی توند لە تاران بوەشێنێت.

ترەمپ جەختی کردەوە: "ئێران دەزانێت ئەگەر لەم قۆناخەدا پاشەکشە بکات، گورزێکی یەکجار بەهێزی بەردەکەوێت؛ ئەوان خۆشیان بە باشی درک بەو راستییە دەکەن."

سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی، تاران لەم ساتەدا زۆر بە پەرۆشە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بەڵام لە رووی میدیاییەوە نایانەوێت دان بەوەدا بنێن کە خەریکی دانوستاندنن لەگەڵ ئەمریکا.

مەترسیی چەکی ئەتۆمی

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، دۆناڵد ترەمپ تیشکی خستە سەر مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و رایگەیاند: "ئەگەر ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات، تەواوی جیهان دەگۆڕێت و دەبێتە شوێنێکی جیاواز."

ترەمپ هۆشداریشی دا کە ئەگەر لەم گەڕەی گفتوگۆکاندا نەگەنە رێککەوتنی کۆتایی، ئەوا بارودۆخەکە بۆ ئێران "زۆر خراپ" دەبێت.

ئەم لێدوانە توندانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، کە وڵاتانی نێوەندگیر وەک پاکستان و قەتەر هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ رزگارکردنی "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباد" و رێگریکردن لە هەڵگیرسانەوەی جەنگێکی سەرتاسەری کە هەڕەشە لە شاڕێیەکانی وزەی جیهان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە