Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی هێرشێکی حووسییەکانە بۆ سەر شاری مەخا، یەمەن. وێنە: زە ناشناڵ

ساتی هێرشێکی حووسییەکانە بۆ سەر شاری مەخا، یەمەن. وێنە: زە ناشناڵ

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

حووسییەکان: هێرشمانکردە سەر بارەگای فەرماندەیی سعودیە لە مەخا و مەئریب

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکانی یەمەن رایگەیاند، هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا بە بەکارهێنانی ژمارەیەکی زۆر مووشەکی بالیستی و درۆن، چەندین ئامانجی ستراتیژیی هێزەکانی سعودیەیان لە ناوخۆی یەمەن پێکاوە و زیانی گیانیی گەورەیان لێ کەوتووەتەوە.

رۆژی سێشەممە، 11ی ئابی 2026، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمیی گوتەبێژی حووسییەکان، هێرشەکان ناوچەی مەخا و کەمپی تەداوینیان لە پارێزگای مەئریب کردووەتە ئامانج. سەریع ئاماژەی بەوە کرد،  "شوێنی کۆبوونەوەی هێزەکان، کۆگاکانی چەک و بارەگای فەرماندەیی دوژمنی سعودی" کراونەتە ئامانج.

یەحیا سەریع گوتی، لێدانەکان زۆر ورد بوون و بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان سەرباز، کە بە گوتەی ئەو ژمارەیەک سەربازی سعودیشیان لەنێودایە. ئەو گوتیشی: "ئەم سەرکەوتنە بە فەزڵی خودا و وردیی هێرشەکانمان بووە."

گوتەبێژی حووسییەکان دووپاتی کردەوە کە هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ لێدانی هەموو ئەو شوێنانەی هێزە سعودییەکانی لێ کۆکراوەتەوە، ئەوەش وەک رێگرییەک لە هەر هەوڵێکی سعودیە بۆ "پەرەپێدانی شەڕ و کۆنتڕۆڵکردنی وڵات."

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا سەریع گوتی، هۆشداری دەدەنە ئەو یەمەنییانەی کە لە ریزی هێزەکانی سعودیەدان و بە "خەڵەتێنراو و خاین" وەسفی کردن، داوای لێکردن "پێش ئەوەی کات بەسەر بچێت، مەیدانی هاوکاریکردنی دوژمن جێبهێڵن.

ئەم رووداوە لە کاتێکدایە، ئاگربەستە چەند ساڵەکەی نێوان حووسییەکان و حکومەتی یەمەن مانگی رابردوو بە تەواوی هەرەسی هێنا، ئەوەش بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکەدا.

تێکچوونی رێککەوتنی ئاشتیی ساڵی 2022، کە بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ کرا، هاوکات بوو لەگەڵ راگەیاندنی گەمارۆی دەریایی لەلایەن حووسییەکانەوە بۆسەر بەندەرەکانی سعودیە و لێدانی ژێرخانی نەوتی ئەو وڵاتە. ئەم هەنگاوەی حووسییەکان وەک پاڵپشتییەک دەبینرێ بۆ ئێران کە لە هەمان کاتدا تەنگەی هورمزی داخستووە و رێگری لە هەناردەی وزەی جیهانی دەکات.

حووسییەکان گەمارۆکەیان دوای ئەوە بەسەر کەشتییەکانی ریاز سەپاند کە هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی سەنعا. هێرشەکە لە سەرەتای مانگی تەممووز بوو، ئەمەش لە کاتێکدا شاندێکی حووسییەکان لە ئێرانەوە دەگەڕایەوە وڵاتەکەیان. 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە