Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن دی سی. وێنە: ئێن پی ئاڕ

باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن دی سی. وێنە: ئێن پی ئاڕ

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ئەمریکا راپۆرتی شەفافیی دارایی 2026ـی بڵاوکردەوە؛ عێراق سەرکەوتوو نەبووە

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ شەفافیی دارایی بڵاوکردەوە. لە ناوچەکەدا تورکیا مەرجە سەرەکییەکانی شەفافیی جێبەجێ کردووە، بەڵام عێراق نەیتوانیوە مەرجەکان جێبەجێ بکات؛ هاوکات سووریاش لە دەرەوەی لیستی هەڵسەنگاندنەکان ماوەتەوە.

راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ساڵی 2026، هەڵسەنگاندنی بۆ 140 حکومەت و لایەن کردووە کە لە ساڵی 2014ـەوە هاوکارییەکانی ئەمریکا دەیانگرێتەوە. لەو ژمارەیە، 73 حکومەت مەرجە هەرە سەرەکییەکانی شەفافیی داراییان جێبەجێ کردووە و 67 حکومەتیش مەرجەکانیان تێدا نەبووە.

تورکیا؛ لە لیستی وڵاتە شەفافەکاندایە

بەگوێرەی راپۆرتەکە، تورکیا لە ریزی ئەو وڵاتانەدایە کە مەرجە سەرەکییەکانی شەفافیی داراییان بۆ ساڵی 2026 جێبەجێ کردووە. ئەمەش بەو مانایەیە کە حکومەتی تورکیا بەڵگەنامە سەرەکییەکانی بودجەی بۆ رای گشتی بڵاوکردووەتەوە و زانیارییەکان تاوەکو ئاستێکی زۆر تەواو و جێگەی متمانە بوون. 

هەروەها تورکیا توانیویەتی مەرجەکانی پەیوەست بە گرێبەستەکانی کەرتی دەرهێنانی سامانی سرووشتی و وردبینیی سەربەخۆ جێبەجێ بکات.

عێراق؛ شەفافیەت کەمە و مەرجەکان جێبەجێ نەکراون

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەڵسەنگاندنە وردەکەیدا بۆ عێراق دەڵێت، ئەو وڵاتە نەیتوانیوە مەرجە سەرەکییەکان جێبەجێ بکات و "هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاویشی" لە ماوەی ساڵی 2025دا بەدەست نەهێناوە.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، هەرچەندە حکومەتی عێراق بودجەی پەسندکراو و راپۆرتی کۆتایی ساڵی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام "پێشنیازی بودجەی جێبەجێکردن"ـی بڵاو نەکردووەتەوە. هەروەها بودجەی عێراق زانیاریی وردی لەسەر تەرخانکردنی پارە بۆ کۆمپانیا گەورەکانی دەوڵەت و داهاتەکانیان تێدا نییە.

خاڵێکی دیکەی رەخنەی ئەمریکا لە عێراق ئەوەیە کە بودجەکە بەپێی پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان ئامادە نەکراوە و دەزگای باڵای وردبینی (دیوانی چاودێریی دارایی) مەرجە نێودەوڵەتییەکانی سەربەخۆیی تێدا نییە، بەتایبەتی لە وردبینیکردنی تەواوی خەرجییەکانی ساڵانە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەکان.

واشنتن چەند پێشنیازێکی بۆ عێراق کردووە، لەوانە:

بڵاوکردنەوەی پێشنیازی بودجەی جێبەجێکردن لە کاتێکی گونجاودا.

بڵاوکردنەوەی زانیاریی وردی قەرزەکان، بە قەرزی کۆمپانیاکانی سەر بە حکومەتی عێراقیشەوە.

ئامادەکردنی بودجە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.

زامنکردنی سەربەخۆیی دەزگای باڵای وردبینی بۆ ئەوەی بتوانێت چاودێریی تەواوی بودجەی جێبەجێکراو بکات.

سووریا و ئێران لە کوێی راپۆرتەکەدان؟

سەبارەت بە سووریا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە روونی ئاماژەی بەوە کردووە کە سووریا لەگەڵ چەند وڵاتێکی وەک بۆلیڤیا و ڤەنزوێلا، لەو حکومەتانەن کە لەم کاتەدا هەڵسەنگاندنیان بۆ ناکرێت (چونکە هاوکارییە داراییە فەرمییەکانی ئەمریکا نایانگرێتەوە یان بەهۆی بارودۆخی سیاسییەوە لە دەرەوەی پرۆسەکەن).

سەبارەت بە ئێرانیش، ناوی ئەو وڵاتە لە لیستی ئەو 140 وڵاتەدا نییە کە هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە، چونکە ئەم راپۆرتە تەنیا ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە هاوکاریی دارایی لە ئەمریکا وەردەگرن یان بەپێی یاسای ساڵی 2014 دیاریکراون.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە