Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

سیناتۆرەکانی ئەمریکا داوای لێکۆڵینەوە لە دۆخی کەشتیی ئەبراهام لینکن دەکەن

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

سیناتۆرە دیموکراتەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا داوای روونکردنەوەیان کرد سەبارەت بە خراپیی بارودۆخی سەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکن، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی چەندین راپۆرت لەسەر "کەمیی خۆراک، تێکچوونی سیستمی ئاوەڕۆ و قەیرانی تەندروستیی دەروونی" لە کاتی ئەم ئەرکە درێژخایەنە پێوانەییەی کەشتییەکەدا.

رۆژی چوارشەممە 12-08-2026 سیناتۆر ریچارد بلومێنتاڵ لە نامەیەکدا بۆ پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا، داوای لە هێزی دەریایی کرد بەرپرسیارێتیی ئەو دۆخەی سەر کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە لەئەستۆ بگرێت، کە زیاتر لە 250 رۆژە لە ئەرکدایە و "زیاتر لە 200 رۆژە نەگەڕاوەتەوە کەناراوەکان، ئەمەش ریکۆردێکی نوێیە بۆ مانەوەی بەردەوام لەسەر دەریا."

بلومێنتاڵ نیگەرانیی خۆی بەرامبەر بەو مانەوە درێژخایەنانە دەربڕی و ئاماژەی بە "راپۆرتە بەربڵاوەکان لەبارەی کەمیی پێداویستییە سەرەتاییەکان، پیسبوونی ئاو، کێشەکانی سیستمی ئاوەڕۆ، تێکچوونی تەندروستیی دەروونی، مەترسییەکانی سەلامەتی لەسەر کەشتییەکە" و چەندین کێشەی دیکەی نێو کەشتیی لینکن کرد.

لەلایەکی دیکەوە، سیناتۆر روبێن گالیگۆ لە ئێکس بڵاویکردەوە، داوای "سەردانێکی فەرمیی چاودێری دەکات بە یاوەریی شاندێکی هاوبەشی هەردوو پارتی کۆنگرێس بۆ نێو کەشتیی لینکن، بۆ لێکۆڵینەوە لەو دۆخە مەترسیدارانەی راگەیێندراون."

کەشتیی ئەبراهام لینکن لە 21ـی تشرینی دووەمی 2025 بۆ راپەڕاندنی ئەرکێک لە دەریای باشووری چین، شاری سان دیێگۆی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا جێهێشت، بەڵام پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ـی شوبات، ئاراستەکەی بەرەو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گۆڕدرا.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی (MS NOW)، لە دوو کۆبوونەوەی ئەم دواییەدا، کەسوکاری سەربازەکان بەتووندی رووبەڕووی سەرکردایەتیی هێزی دەریایی بوونەتەوە سەبارەت بەو دۆخە سەختەی (لە نێویاندا کەمیی خۆراک) رووبەڕووی 5 هەزار دەریاوان و سەربازی هێزی دەریایی بووەتەوە لەسەر کەشتیی لینکن، هەروەها داوایان کردووە بزانن کەی رۆڵەکانیان دەگەڕێنەوە نیشتمان.

هەندێک لە راپۆرتەکان باس لە "کێشەی سەختی تەندروستیی دەروونی و هەوڵی خۆکوشتن" دەکەن لەنێو کەشتییەکەدا.

گالیگۆ، کە خۆی پێشتر سەرباز بووە نووسی: "چیرۆکی ئەو کارمەندانەی هەڕەشەی خۆفڕێدانە خوارەوە لە کەشتییەکە دەکەن، زەنگێکی مەترسیدارە بۆ ئەوەی دۆخەکە چەندە خراپ بووە؛ گەرماوی کەڕوواوی، بڕانی ئاوی گەرم، کەمکردنەوەی ژەمەخۆراک و سابوون، تێکچوونی ئاودەستەکان، کارکردنی سەخت بۆ ماوەی 12 بۆ 16 کاژێر بەبێ هیچ رۆژێکی پشوو."

هەروەها دەڵێ: "ئەو شێوازەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا مامەڵەی پێ لەگەڵ سەربازەکانمان دەکات لە کاتێکدا ئەم جەنگە نایاساییە بەڕێوەدەبات، تەنیا قێزەون نییە، بەڵکو مەترسیداریشە."

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە