Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جارد کوشنەر و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: بریتانیکە

جارد کوشنەر و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: بریتانیکە

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

کوشنەر بۆ پرسی غەززە سەردانی ئیسرائیل دەکات

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

14-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا14-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوتوێی ناردنی جارد کوشنەر، نێردەی سەرۆکایەتی بۆ ئیسرائیل دەکات، ئەوەش لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوشارەکانی زیاد کردووە بۆ جێبەجێکردنی پلانێکی ئاشتی لە کەرتی غەززە.

پێشتر ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" بڵاویکردبووەوە کە کوشنەر، زاوا و راوێژکاری ترەمپ و نێوەندگیری باوەڕپێکراوی ئەو بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رووسیا، هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیسرائیل و میسر دەکات بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی غەززە. 

ئەم سەردانە ئەگەر بکرێت، دوای ئەوە دێت بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا پلانی ترەمپی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە رەتکردەوە.

بەرپرسە ئەمریکییەکە بە ئاژانسی ئەی ئێف پی راگەیاندووە: "گفتوگۆ لەسەر گەشتێکی لەو شێوەیە دەکرێت. ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل لەسەر ئەو ئەنجامەی کە دەمانەوێت لە غەززە بەدی بێت کۆکین، بەڵام چەندین خاڵی دیکە و نیگەرانی هاوبەش هەن، کە پێویستە پێکەوە کاریان لەسەر بکەین."

دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە زیادبوونی رەخنەکان، نەتەنیاهوو رۆژی یەکشەممە بە راشکاوی گوتی، دژی پلانەکەی غەززەیە؛ پلانەکە داوا لە ئیسرائیل دەکات دەست بکات بە کشانەوەی هێزەکانی هاوکات لەگەڵ پڕۆسەی چەکداماڵینی حەماس.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەڵێنی داوە لە غەززە نەکشێتەوە، تەنانەت دوای ئەوەی "بۆردی ئاشتی"ی سەر بە ئیدارەی ترەمپ دڵنیاییان پێدابوو، تاوەکو حەماس بە تەواوی چەک دانەنێت، داوای کشانەوە لە ئیسرائیل ناکرێت.

ئەم ئاڵۆزییە دیپلۆماسییە لە کاتێکدایە، نەتەنیاهوو ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکان دەکات، کە 27ی تشرینی یەکەم دەکرێت، ئەمە یەکەم هەڵبژاردنی ئیسرائیلە لە دوای هێرشەکەی ساڵی 2023ی حەماس کە بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی غەززە. هەندێک راپرسی نیشانی دەدەن  نەتەنیاهوو لە دواوەی رکابەرەکانیەتی.

پلانە نوێیەکەی غەززە کە رۆژی 30ی تەممووز لەلایەن ترەمپەوە بڵاوکرایەوە، دوایین قۆناخی ئەو ئاگربەستەیە کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا بە نێوەندگیری ئەمریکا راگەیێندرا، کە بووە هۆی کەمبوونەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل، بەڵام نەبووەتە هۆی کۆتاییهێنانی یەکجاری بە جەنگەکە. 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە