Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی تێپەڕینی کەشتییەکە بە تەنگەی هورمزدا. وێنە: ئیمارات تایمز

ساتی تێپەڕینی کەشتییەکە بە تەنگەی هورمزدا. وێنە: ئیمارات تایمز

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئەبوزەبی: لە تەنگەی هورمز هێرشکرایە سەر کەشتییەکمان

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

15-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا15-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئەبوزەبی (ئادنۆک) رایگەیاند، یەکێک لە کەشتییەکانی لە تەنگەی هورمز هێرشی کراوەتە سەر. ئەمە نوێترین زنجیرە هێرشە لەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەی کە ئێستا بووەتە چەقی ململانێی توندی نێوان ئەمریکا و ئێران.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئیمارات )وام)، کۆمپانیای ئادنۆک پشتڕاستی کردەوە کە "یەکێک لە کەشتییەکانی لە ئێوارەی رۆژی هەینی، 14ی ئاب، لە کاتی تێپەڕبوونی بە تەنگەی هورمزدا هێرشی کراوەتە سەر،" بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە کە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە. 

ئادنۆک لە راگەیێندراوەکەیدا جەختی لە گرنگیی پاراستنی دەریاوانەکان و پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی و ئاسایشی دەریایی کردەوە.

ئەم راگەیاندنە تەنیا یەک رۆژ دوای ئەوە دێت کە ئیمارات ئێرانی تۆمەتبار کرد بە هێرشکردنە سەر دوو کەشتیی دیکەی سەر بە کۆمپانیای ئادنۆک لە هەمان ناوچەدا. هەروەها هەفتەی رابردووش ئادنۆک رایگەیاندبوو کە سێ نەوتهەڵگری تریان لە تەنگەی هورمزدا هێرشیان کراوەتە سەر.

تاران گەمارۆیەکی کردەیی بەسەر تەنگەی هورمزدا سەپاندووە، کە شادەماری گواستنەوەی وزەی جیهانە و لە دوای دەستپێکردنی جەنگی مانگی شوباتەوە چەندین هێرشی کردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان. کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاندووە کە دەیەوێت باج لەو کەشتییانە وەربگرێت کە بە تەنگەکەدا تێپەڕ دەبن، بەڵام واشنتن بە توندی دژی ئەم هەنگاوەیە.

بەردەوامیی ئەم هێرشانە لە تەنگەی هورمز، کە پێش هەڵگیرسانی جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێڕەوێکی ئازاد بوو، بووە هۆی هەرەسهێنانی ئاگرەبەستی مانگی نیسانی نێوان ئەمریکا و ئێران.

لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، رێککەوتنێکی سەرەتایی واژۆ کرا بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەک بۆ دانوستانەکان، کە تێیدا بڕیار درا ئێران و عومان (وەک دوو وڵاتی کەناراوی تەنگەکە) بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی کەنداو و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەبردنی تەنگەکە رێکبکەون.

بەڵام هەفتەی رابردوو، محەمەد باقر زولقەدر، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆمەڵێک مەرجی بۆ کردنەوەی تەواوەتیی تەنگەکە دانا، لەوانە: کۆتاییهێنان بەو جەنگەی کە بە گوتەی ئەو دژی ئێران و هاوپەیمانەکانییەتی، هەڵگرتنی هەموو سزاکان و پێدانی قەرەبووی زیانەکانی جەنگ بە وڵاتەکەی

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە