Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جارید کوشنەر و دۆماڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی لە ساڵی 2017. وێنە: AFP

جارید کوشنەر و دۆماڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی لە ساڵی 2017. وێنە: AFP

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

زاواکەی ترەمپ و شاندێکی حەماس لە میسرن؛ چارەنووسی غەززە گەیشتە چی؟

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد16-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

جارید کوشنەر، راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ و نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ پرسی غەززە، لەگەڵ عەبدولفەتاح ئەلسیسی، سەرۆککۆماری میسر کۆبووەوە، ئەوەش بە مەبەستی تاوتوێکردنی پلانی ئاشتیی تایبەت بە غەززە. ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا چەند کاژێرێک دوای ئەوە هات کە خەلیل حەییە، سەرۆکی شاندی بزووتنەوەی حەماس لەگەڵ حەسەن رەشاد، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی میسر کۆبووەوە.

کوشنەر و خەلیل حەییە لە شاری عەلەمەین لە کەناراوەکانی دەریای نێوەڕاستن و زنجیرەیەک گفتوگۆیان بە جیا لەبارەی جێبەجێکردنی پلانی دۆناڵد ترەمپ بۆ قۆناخی دوای جەنگی غەززە ئەنجامدا.

محەممەد شێناوی، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی میسر رایگەیاند، کۆبوونەوەی نێوان سیسی و کوشنەر جەختی لەسەر پێویستیی پابەندبوونی هەموو لایەنەکان بە بەڵێنەکانیان لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاگربەستی غەززە کردووەتەوە.

ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانە لە کاتێکدان، نەخشەرێگە نوێیەکەی ئەمریکا رووبەڕووی دوو گەورەترین بەربەست بووەتەوە، کە ئەوانیش داماڵینی چەکی حەماس و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیلن لە کەرتی غەززە.

حەماس لە کۆتایی مانگی تەممووزدا ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ رادەستکردنی چەکەکانی بە لیژنەیەکی تەکنۆکراتی فەلەستینی کە بڕیارە غەززە بەڕێوەببات، بەڵام بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بە تووندی پلانەکەی رەتکردوەتەوە.

هەوڵی نێوەندگیرەکان بۆ ناچارکردنی ئیسرائیل

شاندی حەماس لە میسر پابەندیی خۆیان بە تەواوکردنی پلانی ترەمپ دووپاتکردەوە. بەرپرسێکی بزووتنەوەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند: "گفتوگۆکان باس لە دوایین پێشهاتەکان و ئەو هەوڵانە دەکەن کە بۆ ناچارکردنی ئیسرائیل دەدرێن تاوەکو پابەندی نەخشەرێگە 15 خاڵییەکە بێت و دەست بە جێبەجێکردنی بکات."

خەلیل حەییە لە گفتوگۆکاندا بەرپرسانی میسری لە "پێشێلکارییە بەردەوامەکان"ی ئیسرائیل ئاگادار کردووەتەوە و جەختی کردووەتەوە، حەماس ئامادەیە رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات هەر کاتێک ئیسرائیل پابەندیی خۆی رابگەیێنێت.

کۆبوونەوەی سێقۆڵی و هەنگاوی داهاتووی

سەرچاوەیەکی دیکە لە حەماس گوتی، ئامادەکاری دەکرێ بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەنێوان شاندی حەماس، بەرپرسانی ئەمریکا و نیکۆلای ملادینۆڤ، نوێنەری باڵای (بۆردی ئاشتی) بۆ غەززە، تاوەکو رێگەچارەیەک بۆ لادانی کۆسپەکانی بەردەم رێککەوتنەکە بدۆزنەوە.

ئێستا نێوەندگیرەکانی میسر، قەتەر و تورکیا بە چڕی کار دەکەن بۆ ئەوەی رێگری لە داڕمانی تەواوەتیی پرۆسەی ئاشتی لە غەززە بگرن.

بڕیارە دوای تەواوبوونی سەردانەکەی بۆ میسر، جارید کوشنەر بچێتە ئیسرائیل بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی تەلئەڤیڤ.

بۆردی ئاشتیی غەززە چییە؟

بۆردی ئاشتیی غەززە دەستەیەکە لە 29 سەرکردەی جیهان پێکهاتووە و لە شوباتی 2026 لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە بۆ جێبەجێکردنی پلانی ئاشتیی دوای جەنگ و ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە دامەزرا، کە ئامانجی سەرەکیی گۆڕینی ناوچەکەیە بۆ ناوەندێکی ئابووری و گەشتیاریی پێشکەوتوو لە رێگەی نەخشەرێگەیەکی 15 خاڵییەوە.

گرنگترین خاڵەکانی ئەم بۆردە بریتین لە دامەزراندنی حکومەتێکی تەکنۆکراتی فەلەستینی بە ناوی (لیژنەی نیشتمانی بۆ کارگێڕیی غەززە) بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری مەدەنی، داماڵینی تەواوەتیی چەکی بزووتنەوەی حەماس و رادەستکردنی بە دەسەڵاتێکی نوێ، پێکهێنانی (هێزی جێگیرکردنی نێودەوڵەتی) بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، وکشانەوەی قۆناخ بە قۆناخی هێزەکانی ئیسرائیل لەو ناوچانەی کۆنترۆڵی کردوون؛ لەگەڵ راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ دروستکردنی شوقەی گرانبەها و پیشەسازیی تەکنەلۆژیای بەرز لە کەناراوەکانی غەززە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە