Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

قالیباف سەردانی عێراق دەکات

سینا سۆما

سینا سۆما

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە و دوایین  گۆڕانکارییەکان، سبەی چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای پەرلەمان، سەردانی عێراق دەکات.


ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی ئابی 2026، ئاژانسی فەرمی پەرلەمانی ئێران (ئیکانا) رایگەیاند؛ محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە مەبەستی "گفتوگۆکردن لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، بەهێزکردنی هاوکارییە ستراتیژییەکانی تاران و بەغدا و تاوتوێکردنی رێگەچارە هاوبەشەکان بۆ یارمەتیدانی چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایش لە رۆژئاوای ئاسیا، رۆژی چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای پەرلەمانی سەردانی عێراق دەکات."

بەپێی ئاژانسەکە، قالیباف لەم سەردانەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و کەسایەتییە دیارەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.

هەروەها ئاژانسی فەرمیی حکومەتی ئێران (ئیرنا) ئاماژەی بەوە داوە کە "پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ئاسایشی سنوورەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، گەشەپێدانی هاوکارییە ئابوورییەکان و جێبەجێکردنی رێککەوتنە هاوبەشەکان" لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی قالیباف لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەبن.

سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ عێراق لە کاتێکدایە، ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەرێت، یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتن و تاران شکستی هێناوە و ئێران هەڕەشەی وەڵامی سەربازی دەکات ئەگەر ئەمریکا گەمارۆی دەریایی سەر وڵاتەکەی لانەبات.

حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی، هەوڵدەدات خۆی لەم شەڕە بەدوور بگرێت. هەروەها پلان دادەنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک و داماڵینی هێزە چەکدارە نافەرمییەکان تاوەکو کۆتایی مانگی داهاتوو، کە بەشێکیان بە هاوپەیمانی ئێران دادەنرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە