Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاڵای سعودیە

ئاڵای سعودیە

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

سعودیە: هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراقە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کرایە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رایگەیاندووە، "ئەمە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراقە."


ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی ئابی 2026، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە راگەیێندراوێکدا  رایگەیاند: "بەتووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە دڕندانانە دەکەین کە کرانە سەر هەرێمی کوردستان و نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان."

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ئەو هێرشەی بە "پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی کۆماری عێراق و یەکپارچەیی خاکەکەی" وەسف کردووە.

هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سعودیە هەموو ئەو کارە "دووژمنکارانەیە" رەتدەکاتەوە کە کەسایەتییە سیاسییەکان و ئاسایشی دامەزراوەکانی عێراق دەکەنە ئامانج و دەبنە هۆی تێکدانی سەقامگیریی وڵات.

سعودیە هەڵوێستی خۆی دووپاتکردووەتەوە و دەڵێت، "هەموو جۆرە دەستوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان و پێشێلکردنی سەروەرییان رەتدەکەینەوە، چونکە ئەو کارە بنەماکانی دراوسێیەتیی باش و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات."

بەگوێرەی دژەتیرۆری کوردستان، کاژێر 00:28ی بەرەبەیانی دووشەممە 17-8-2026 دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران.

دژەتیرۆری کوردستان هەروەها رایگەیاند، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە