Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی فڕۆکەخانەکە. وێنە: Pleiades Neo © Airbus DS

دیمەنێکی فڕۆکەخانەکە. وێنە: Pleiades Neo © Airbus DS

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

تورکیا رەتی دەکاتەوە هیچ ئامادەییەکی سەربازی لەو فڕۆکەخانەی سووریا هەبێت کە ئیسرائیل بۆردوومانی کرد

هەکار عەلی

هەکار عەلی

20-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی20-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ 

تورکیا رەتی دەکاتەوە هیچ ئامادەییەکی سەربازی لە بنکەی ئاسمانی ئەبو زهور لە شاری حەلەبی سووریا هەبێ، ئەوە لە کاتێکدایە دوو رۆژ لەمەوبەر لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی کرایە سەر.

ئیسرائیل هۆکاری هێرشەکردنەکەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، شاندێکی تورکیا سەردانی بنکەکەی کردووە. بەڵام ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێ، گوتی: "هیچ شاندێکی تورکیا لە بنکەی ئاسمانی ئەبو زهوور نەبووە، نە پێش هێرشەکەی ئیسرائیل و نە دوای هێرشەکە."

دوێنێ چوارشەممە 19-8-2026یش بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند: "رێگە نادەین هیزی سەربازیی تورکیا لە ناوچەکانی باشووری سووریا جێگیر بکرێ، لەبەرئەوەی وەک هەڕەشە بۆسەر ولاتەکەمان دەیبینین." 

نەتەنیاهوو گوتی، هیچ جۆرە هەڕەشەیەک بۆسەر وڵاتەکەی قبووڵ ناکات کە لە ئەگەری ئامادەیی هێزەکانی تورکیا لەو بنکەیە دروست دەبێت. 

لەبەرامبەردا زەکی ئاکتورک، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل "قبووڵنەکراون" و تورکیا رژدە لەسەر پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی سووریا لە بنیاتنانی سەقامگیری لە سووریای پاش شەڕ.

ئاکتورک گوتی: "ئامانجی هێرشەکان تێکدانی سەقامگیری، ئاسایش، یەکگرتوویی و زیانگەیاندنە بە دامەزراوەکان و ژێرخانی سووریا." 

گوتەبێژەکە بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند: "هەر هێرشیک زیان بە سەربەخۆیی یەکگرتووی خاکی سووریا بگەیەنێت، قبووڵکراو نییە."

هاوکات بورهانەدین دووران، بەڕێوەبەری میدیا و پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی تورکیا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵی وڵاتەکەی روونیکردەوە کە ئەوان نیازی تۆڵەکردنەوەیان نییە و گوتی: "ئێمە هێندە ئەزموونیان هەیە کە نەکەوینە داوی تەڵەکەکانی کەسێکی وەک نەتەنیاهوو کە هەوڵ دەدات زیان بە ئاشتی و ئاشایشی هەرێمەکە بگەیەنێت."

بەڕێوەبەری میدیا و پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم هەڵویستە نالۆژیکیانەی نەتەنیاهوو  لە گومان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئیسرائیل و کێشەی نێوخۆیی وڵاتەکەی و ترس و دڵەراوکێ سەرچاوەی گرتووە؛ بۆیە دژبەرەکی لەگەڵ تورکیا وەک سەرچاوەی مانەوەی دەبینێت."

  

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە