Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە: Reuters

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە: Reuters

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

تورکیا داوای دەستگیرکردنی بنیامین نەتەنیاهوو دەکات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

21-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ21-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دادی تورکیا دەڵێ، داوای لە وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەی کردووە لە رێگەی ئینتەرپۆڵەوە داوای دەرکردنی (ئاگادارکردنەوەی سوور) بکرێ بۆ دەستگیرکردنی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە تۆمەتی "کۆمەڵکوژی".


ئاکن گورلەک، وەزیری دادی تورکیا، رۆژی هەینی، 21-8-2026 رایگەیاند، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززە لە سنووری ئاوی نێودەوڵەتی، دادگای 11ی سزای قورس لە ئیستەنبووڵ بە ژمارە دۆسیەی 2026/108 پرۆسەی دادگاییکردنی بۆ 35 تۆمەتبار دەستپێکردووە کە بنیامین نەتانیاهووی تێدایە.

ئاکن گورلەک گوتی، داواکارییەکیان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کردووە تاوەکو لە رێگەی پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆڵ)ـەوە (ئاگادارکردنەوەی سوور) بۆ دەستگیرکردنی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەربکرێ.

وەزیری دادی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، بەڵگەنامە پەیوەندیدارەکانیشیان رەوانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کردووە.

وەزیری دادی تورکیا باس لەوە دەکات، پێویستە نەتەنیاهوو بەهۆی پەلاماردانی ئەو چالاکڤانە مەدەنییانەی هاوکاریی مرۆییان بۆ غەززە دەگواستەوە لە سنووری ئاویی نێودەوڵەتیدا بە تۆمەتەکانی "تاوانی دژی مرۆڤایەتی"، "کۆمەڵکوژی"، "بێبەشکردن لە ئازادی"، "بریندارکردنی بەئەنقەست"، "ئەشکەنجەدان"، "زیانگەیاندن بە ماڵ و موڵک"، "تاڵانکردن" و "رفاندن" دادگایی دەکرێ.

وەزیری دادی تورکیا راشیگەیاند: "رێگە نادەین تاوانەکانی غەززە بشاردێنەوە و تاوانباران بەبێ سزا تێپەڕێن و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو تواناکانی یاسای نیشتمانی و نێودەوڵەتی بەکاردەهێنین."

ئاگادارکردنەوەی سووری ئینتەرپۆڵ ئاگادارکردنەوەیەکی جیهانییە کە ئاڕاستەی دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا لە سەرانسەری جیهان دەکرێ، بە مەبەستی دۆزینەوە و دەستگیرکردنی کەسێک کە داواکراوە بۆ دادگاییکردن یان بۆ بەسەربردنی سزای زیندانی، تاوەکو ئەنجامدانی رێکارەکانی رادەستکردنەوەی یاسایی یان هەر رێکارێکی هاوشێوە بۆ رادەستکردنی داواکراو  بۆ ئەو وڵاتەی داوای دەستگیرکردنی کردووە.

ئەم هەنگاوەی تورکیا و دادگاکانی ئیستەنبووڵ دوای ئەوە هات کە "کەشتیگەلی جیهانیی سومود" لە تشرینی یەکەمی 2025دا بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بەرەو کەرتی غەززە بەڕێکەوت، بەڵام  پێش گەیشتنی بەو ناوچەیەی فەلەستین رووبەڕووی دەستوەردانی هێزەکانی ئیسرائیل بووەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە