Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گرافیک: دیسکی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو

گرافیک: دیسکی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

گۆلان سووریایە یان ئیسرائیل؟ تۆم باراک قسەکانی دەگۆڕێت

بژار زوبێر

بژار زوبێر

23-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر23-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، بەهۆی لێدوانێکی پێشوویەوە لە لایەن بەرپرسانی ئیسرائیلی و بەشێکی ئەوانی ئەمریکیشەوە رووبەڕووی رەخنەیەکی تووند بووەوە و ناچار بوو پاشەکشە لە قسەکانی بکات. ئەو لە لێدوانێکدا گوتبووی کە ئیسرائیل بەپێچەوانەی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەرزاییەکانی گۆلانی داگیرکردووە؛ قسەیەک کە بەتەواوی دژی هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە.

کێشەی بەرزاییەکانی گۆلان چییە؟

لە جەنگی ساڵی 1967، ئیسرائیل بەرزاییەکانی جۆلانی لە سووریا داگیر کرد و لە ساڵی 1981یش رایگەیاند ئیدی بە بەشێک لە خاکی خۆی هەژماری دەکات. نەتەوە یەکگرتووەکان و زۆربەی هەرە زۆری وڵاتانی جیهان ئەم هەنگاوەی ئیسرائیل رەتدەکەنەوە و گۆلان بە خاکی داگیرکراوی سووریا دەزانن.

بەڵام لە ساڵی 2019ـدا، دۆناڵد ترەمپ بەپێچەوانەی سیاسەتی دەیان ساڵەی ئەمریکاوە، دانی بە سەروەریی ئیسرائیل بەسەر گۆلاندا نا.

تۆم باراک چی گوتبوو و چۆن قسەکەی گۆڕی؟

رۆژی هەینی، تۆم باراک لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی، ئیسرائیل "هێشتا" گۆلانی داگیر کردووە. ئەم قسەیە تووڕەیی زۆری لێکەوتەوە، لەنێویاندا ریک سکۆت، سیناتۆری کۆمارییەکان کە گوتی، وا دیارە باڵیۆزەکە بڕیارەکەی ترەمپی "بیرچووەتەوە."

بۆیە رۆژی یەکشەممە، باراک روونکردنەوەی دا و بە ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی راگەیاند، قسەکانی تەنیا باسکردنی مێژووی ناوچەکە بووە نەک "پشتگیریکردن لە هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان." جەختیشی لەوە کردەوە کە "سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە گۆلان لەلایەن سەرۆک ترەمپەوە لە ساڵی 2019 دیاریکراوە و نەگۆڕاوە."

تۆم باراک
"سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە گۆلان لەلایەن سەرۆک ترەمپەوە لە ساڵی 2019 دیاریکراوە و نەگۆڕاوە."

باراک گوتی، مەبەستی ئەوە بووە کە روونی بکاتەوە بۆچی پێشبینی ناکات ئیسرائیل ئەو بەشانەی باشووری لوبنان کە ئێستا داگیری کردوون، بخاتە سەر خاکی خۆی و ویستوویەتی بڵێت کە رێککەوتن و دانوستاندن زۆر باشترە لە گۆڕینی نەخشەکان بە زەبری هێز، بۆیە گۆلانی وەک نموونەیەک هێناوەتەوە کە "ئەو خاکەی بە هێز دەگیرێت، بۆ چەندین نەوە کێشەی لەسەر دەمێنێتەوە."

هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باکووری سووریا

لە هەمان چاوپێکەوتنی رۆژی هەینیدا، باراک رەخنەی لە هێرشێکی ئیسرائیلیش گرت بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی لە باکووری سووریا. ئیسرائیل گوتبووی، ئامانج لەم هێرشە رێگریکردن بووە لەوەی تورکیا لەو بنکەیەدا هێز جێگیر بکات، هەرچەندە تورکیا و سووریا ئەمەیان رەتکردەوە.

لە وەڵامدا، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بەرگری لە هێرشەکە کرد و گوتی، لەسەر بنەمای "زانیاریی هەواڵگریی روون" بووە، و جەختیشی کردەوە کە رێگە نادەن تورکیا "لە سووریا جێپێی خۆی تۆکمە بکات و هەڕەشە لە ئاسایشی ئیسرائیل بکات."

ئایا ئەمریکا لەگەڵ حیزبوڵڵا و ئێران دادەنیشێت؟

کێشەیەکی دیکەی قسەکانی باراک ئەوە بوو کە سەبارەت بە دانوستاندنەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان گوتبووی: "دوو کەس لەسەر مێزی گفتوگۆکان نین؛ ئەوانیش حیزبوڵڵا و ئێرانن." ئەم قسەیە وایکرد خەڵک پێیان وابێت ئەمریکا دەیەوێت ئێران و حیزبوڵڵا بەشداریی گفتوگۆکان بکەن.

تۆم باراک
"ئەمریکا هەرگیز دانوستاندن لەگەڵ حیزبوڵڵا ناکات، چونکە رێکخراوێکی تیرۆریستییە."

بەڵام رۆژی یەکشەممە باراک ئەمەشی رەتکردەوە و گوتی، ئەمریکا هەرگیز دانوستاندن لەگەڵ حیزبوڵڵا ناکات چونکە "رێکخراوێکی تیرۆریستییە." روونیکردەوە کە مەبەستی تەنیا ئەوە بووە کە چارەسەرکردنی کێشەی چەکەکانی حیزبوڵڵا قورسە، چونکە ئەو چەکانە لەلایەن ئێرانەوە دابین دەکرێن و پارەدار دەکرێن و مەبەستی نەبووە مێزێکی نوێی گفتوگۆ دروست بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە