Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەم وێنەیەی لە 8ی ئایاری 2026 لەلایەن فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)ـەوە بڵاوکراوەتەوە، کەشتیی تێکشکێنەری ئاڕاستەکراو بە مووشەک لە جۆری ئارلی بێرک، USS Rafael Peralta (DDG 115)، نیشان دەدات لە کاتی جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی بەسەر نەوتهەڵگری ئێرانی 'هێربی' (Herby) لە 24ی نیسانی 2026، لەکاتێکدا کەشتییە ئێرانییەکە هەوڵی دەدا بەرەو بەندەرێکی ئێران بڕوات. وێنە: هێزی دەریاییی ئەمریکا

دەریاوانیی نێودەوڵەتی: لە 6 مانگی جەنگدا 20 دەریاوان و کرێکار کوژراون

بژار زوبێر

بژار زوبێر

25-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر25-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ 

رێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی (IMO) رایگەیاند، تەنگەی هورمز بووەتە چەق و مەیدانی سەرەکیی شەڕی شەش مانگەی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل. لەو ماوەیەدا، ژمارەیەکی زۆر لە کەشتییە بازرگانییەکان لەو رێڕۆیە گرنگەی نەوت و گازدا کراونەتە ئامانج.

بەگوێرەی ئامارەکانی ئەو رێکخراوە، 68 رووداو لە کەنداو و ئاوەکانی دەوروبەریدا پشتڕاست کراونەتەوە، ئەمەش بەو واتایەیە کە بە تێکڕا لە هەر 2.6 رۆژدا، رووداوێک تۆمار کراوە. لە ئەنجامی ئەو رووداوانەدا، لانیکەم 20 دەریاوان یان کرێکاری بەندەرەکان کوژراون، 35 کەس بریندار بوون و یەکێکی دیکەش بێسەروشوێنە.

جۆری کەشتییەکان و ناسنامەکانیان

نەوتهەڵگرەکان زۆرترین پشکیان لەم رووداوانەدا بەرکەوتووە، کە 50%ی کۆی کەشتییەکان پێکدەهێنن. هەروەها کەشتیی لە جۆری کۆنتێنەر بە رێژەی 20% و کەشتیی بارهەڵگری گەورە بە رێژەی 15% لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا دێن. لە لایەکی دیکەوە، ئەو کەشتییانەی ئاڵای لیبێریایان لەسەر بووە، زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە کە 13 کەشتی بوون، دوای ئەوانیش پەنەما و دوورگەکانی مارشاڵ دێن کە هەر یەکەیان 10 کەشتییان پێکراون. ئەو کەشتییانەی ئاڵای ئێرانیان پێوە بووە، تەنیا چوار رووداویان تێدا تۆمار کراون.

قۆناخەکانی جەنگ و کاریگەرییان لەسەر هێرشەکان

ئامارەکان پێشانی دەدەن کە ئاستی هێرشەکان پەیوەندییەکی راستەوخۆی بە بەرەوپێشچوونی دانوستاندنەکانەوە هەبووە.

قۆناخی یەکەم: لە دەستپێکی شەڕ لە کۆتایی شوبات تاوەکو نێوەڕاستی حوزەیران (کاتی دەستپێکی دانوستاندنەکان)، تێکڕای هێرشەکان یەک رووداو بووە لە هەر 2.3 رۆژدا. لەم قۆناخەدا 16 کەس کوژراون و هێرشەکان کەناراوەکانی عێراق، ئێران، قەتەر، سعودیە، عومان و ئیماراتیان گرتووەتەوە.

قۆناخی دووەم: لە کاتی بەڕێوەچوونی دانوستاندنەکان تاوەکو 7ی تەممووز، ئاستی هێرشەکان بۆ نیوە دابەزی و تێکڕا گەیشتە یەک رووداو لە هەر 4.6 رۆژدا. لەم ماوەیەدا هیچ کەس نەکوژراوە و بریندار نەبووە. زۆربەی رووداوەکان لە نزیک کەناراوەکانی عومان بوون، لەو شوێنانەی کە کەشتییەکان رێڕەوی رێگەپێنەدراوی ئێرانیان بەکارهێناوە. تاران کە دەیەوێت دوای شەڕ کۆنترۆڵی تەنگەی هورمز بکات و باج لە کەشتییەکان وەربگرێت، هۆشداریی دابووە کەشتییەکان کە رێڕەوی دیکە بەکارنەهێنن.

قۆناخی سێیەم: دوای ئەوەی دانوستاندنەکان شکستیان هێنا، جارێکی دیکە هێرشەکان زیادیان کردووەتەوە و ئێستا لە هەر 2.8 رۆژدا رووداوێک تۆمار دەکرێت. لەم قۆناخە نوێیەدا، چوار دەریاوان کوژراون، 16 بریندار بوون و یەک کەسیش بێسەروشوێن بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە