Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران (لای راست) لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی بەرگریی پاکستان، فێڵد مارشاڵ عاسف مونیر کۆدەبێتەوە، لە تاران، ئێران، 24ی ئابی 2026. وێنە: ئاژانسی هەواڵی رۆژئاوای ئاسیا لە رێگەی رۆیتەرزەوە

وەزیری ناوخۆی پاکستان: لە دانوستاندنەکانماندا لەگەڵ ئێران "پێشکەوتنی بەرچاومان" بەدەستهێناوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

25-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر25-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی سێشەممە وەزیری ناوخۆی پاکستان لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ تاران رایگەیاند، پاکستان و ئێران "پێشکەوتنی بەرچاویان" لە دانوستاندنەکانی تایبەت بە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران و هەروەها رێگەی گەیشتن بە ئاشتی بەدەستهێناوە.

سوپای پاکستان سەبارەت بە کۆبوونەوەی عاسم مونیر، سوپاسالاری وڵاتەکەیان لەگەڵ سەرکردایەتیی ئێران، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا تیشکیان خستووەتە سەر رێکارەکانی رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری ململانێکان، کردنەوەی تەنگەی هورمز، و هەروەها پەلەکردن لە کۆتاییهێنان بە جەنگەکە. 

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا بیروڕایان سەبارەت بە ئاشتیی ناوچەکە و رێگەی گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتییانە ئاڵوگۆڕ کردووە.

موحسین نەقەوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان کە لە گەشتەکەیدا بۆ تاران یاوەریی مونیری دەکرد، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نووسیویەتی: مەسعود پزیشکیان "سەرۆککۆماری ئێران راشکاوانە بۆچوونی حکومەتەکەی خستە روو و ئێمەش گفتوگۆیەکی زۆر بونیادنەرانەمان هەبوو لەسەر پرسە پەیوەندیدارەکان."

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژی دووشەممەی ئاژانسی رۆیتەرز، عاسم مونیر پێش سەردانەکەی بۆ تاران، پەیوەندیی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە کردبوو.

لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ گۆشەگیرکردنی تاران، ترەمپ هۆشداری داوە لە لێکەوتە ئابوورییەکان دژی هەر وڵاتێک کە "هەر جۆرە هێڵێکی رزگاربوون بۆ ئێران" دابین بکات. رۆژی دووشەممە، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا "گەورەترین هێرشی یەکلاکەرەوەی" ئەمریکا بۆ "خنکاندنی ئابووریی ئێران" راگەیاند. لە بەرامبەریشدا ئێران بەڵێنیداوە کە سەرجەم هەناردەی نەوتی وڵاتانی کەنداو رابگرێت و پەکیبخات. 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە