Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران لە ئاسمانی ئورد. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ساتی بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران لە ئاسمانی ئورد. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ئێران وەڵامی هێرشەکەی ئەمریکای دایەوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

31-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر31-08-2026
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

پوختە:

  • پەرەسەندنی سەربازی: ئێران هێرشی کردە سەر دوو بنکەی ئاسمانیی ئەمریکا لە ئوردن وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر دوورگەی لارک.
  • مەترسییەکانی هورمز: ئەمریکا دەڵێت هێرشی کردووەتە سەر سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکی ئێران "بۆ ڕێگریکردن لە مینڕێژکردنەوەی" رێڕەوە ئاوییەکە.
  • کاریگەریی ئابووری: نرخی نەوتی برێنت بۆ سەروو 90 دۆلار بەرزبووەوە و نەوتی تێکساسیش گەیشتە زیاتر لە 85 دۆلار.
  • ناڕەزایەتی نێوخۆیی ئەمریکا: رەخنەی تووند لە ئیدارەی ترەمپ دەگیرێت؛ سیناتۆر جاک رید رایدەگەیێنێت، دوای شەش مانگ هیچ ئامانجێک نەپێکراوە.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ئێران رایگەیاند، لە وەڵامی هێرشێکی ئەمریکادا بۆ سەر خاکەکەی، هێرشی کردووەتە سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئوردن.

ئەوە یەکەمین جار بوو دوای مانگێک ئەمریکا هێرش بکاتەوە سەر ئێران. گرژییەکان بە پەرەسەندنێکی نوێ لە جەنگەکەدا دادەنرێن کە شەش مانگە بەردەوامە.

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بە مووشەکی بالیستی هێرشیان کردووەتە سەر دوو بنکەی ئاسمانیی ئەمریکا لە ئوردنی هاوپەیمانی واشنتن و "زیانی زۆریان" پێگەیاندوون.

لەلایەکی دیکەوە، سوپای ئوردن رایگەیاند کە هەشت مووشەکیان تێکشکاندووە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەی هەڵدانی مووشەکەکان بکات.

سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ئوردن وەڵامی هێرشە مووشەکییەکە دەداتەوە. سەرچاوە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئەم هێرشانە دوای ئەوە هاتن کە رۆژی یەکشەممە ئەمریکا رایگەیاند، هێرشی کردووەتە سەر سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکی ئێران لە دوورگەیەکی بچووک لە تەنگەی هورمز.

واشنتن دەڵێت، ئامانجی هێرشەکانی بۆ رێگریکردن بووە لەوەی ئێران مینی دەریایی زیاتر لە تەنگەکەدا بچێنێت؛ ئەمەش تەنیا چەند رۆژێک دوای ئەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە پاککردنەوەی ئەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیجییە لە مین تەواو بووە.

"کارێکی سنووردار و ورد"

ساتی فڕینی فڕۆکە جەنگییەکان لە ئاسمانی ئوردن بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکەکان. فڕۆکەیەک بە بۆمبی رووناکی ئاسمان رۆشن دەکاتەوە. سەرچاوە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا نووسیویەتی: "هێزەکانی ئەمریکا کارێکی سنووردار و وردیان دژی هێزە مینڕێژکەرەکانی سوپای پاسداران کرد، کە مەترسییەکی مسۆگەر بوون لە تەنگەی هورمز."

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشەکانی ئەمریکا "کوژراو و برینداری" لێکەوتووەتەوە و هێرشەکەی ئەوان بۆ سەر ئوردن "وەڵامێک بووە بۆ دەستدرێژییە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و زایۆنیستەکان."

کار و کاردانەوە لە کاتێکدایە کە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران پێی ناوەتە شەشەم مانگیەوە، ئەوەش لە کاتێکدا کە پێشتر گرژییەکان روویان لە کەمبوونەوە کردبوو.

لە هەفتەکانی رابردوودا، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران، "جەنگی ئابووری" کردبووە کار لەپێشینەی خۆی.

تاران بە کردەیی تەنگەی هورمزی داخستووە، کە رێڕەوێکی دەریایی ستراتیجییە و پێش دەستپێکردنی جەنگ لە 28ی شوباتدا، یەک لەسەر پێنجی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕی.

تیم هۆکینز، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند: "هەفتەی رابردوو سێنتکۆم پاککردنەوەی رێڕەوە نێودەوڵەتییەکانی تەنگەکەی لە مینی دەریایی تەواو کرد." گوتیشی: "هێزەکانی ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری ناوچەکە دەکەن و ئامادەن بۆ پاراستنی هاتوچۆی بازرگانی لەم رێڕەوە گرنگەدا."

جەنگێکی بێ جەماوەر

هەوڵە دیپلۆماسییەکان بە سەرۆکایەتی نێوەندگیرەکانی وەک پاکستان و قەتەر، چەند مانگێکە بەردەوامن بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە.

هەرچەندە لە مانگی نیساندا رێککەوتنی ئاگربەست کرا و لە حوزەیرانیشدا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن بۆ رێککەوتنی کۆتایی واژۆ کرا، بەڵام هیچ رێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە بەدەست نەهات و واشنتنیش "جەنگی ئابووری" دژی تاران راگەیاند.

لە کاتێکدا ئەمریکا گوشارەکانی زیاد دەکات، گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران بووەتە هۆی کەمبوونەوەی سووتەمەنی لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا.

ئاگربەستەکەی مانگی نیسان کۆتایی بە تووندترین پێکدادانەکان هێنا، بەڵام هێرشە پچڕپچڕەکان، بەتایبەت لە دەوروبەری تەنگەی هورمز، ئاسۆی گەیشتن بە رێککەوتنی ئاشتییان لێڵ کردووە.

پێش هێرشەکەی رۆژی یەکشەممە، دوایین هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە 29ی تەممووزدا بوو. بەپێی ئامارەکانی سێنتکۆم، لە سەرەتای مانگی تەممووزدا ئەمریکا بۆ ماوەی 13 شەوی یەک لە دوای یەک هێرشی کردووەتە سەر ئێران.

لە ماوەی ئەم جەنگەدا، ئێران بە هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەی کەنداو وەڵامی داوەتەوە، لەوانە لێدانی ئامانجەکان لە کوێت، عومان، سعودیە و ئیمارات.

داخستنی تەنگەی هورمز لەلایەن ئێرانەوە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان و کەمبوونەوەی وزە و پەین لە سەرانسەری جیهان.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، نرخی نەوت بەرزبووەوە؛ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ سەروو 90 دۆلار بەرزبووەوە و نەوتی تێکساسیش گەیشتە زیاتر لە 85 دۆلار.

ئەم جەنگەی ئێران لە ناوخۆی ئەمریکادا ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتووەتەوە، بەتایبەت کە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس لە مانگی تشرینی دووەمدا نزیک دەبنەوە.

"تەنانەت یەک ئامانجیش نەپێکراوە"

جاک رید، سیناتۆری ئەمریکی و ئەندامی باڵای دیموکراتەکان لە لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیران، رەخنەی توندی لە ترەمپ گرت و وتی: "دوای شەش مانگ، تەنانەت یەک ئامانجیش نەپێکراوە، بەڵکو پێگەی ئێمەی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز کردووە."

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە