Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاڵاکانی لوبنان و عێراق

ئاڵاکانی لوبنان و عێراق

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

لوبنان گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ عێراق لەبارەی دۆسیەکانی گەندەڵی رەتدەکاتەوە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

31-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد31-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی لوبنان سەرلەبەری ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە هەبوونی پەیوەندی یان گفتوگۆی نهێنی لەنێوان وڵاتەکەی و عێراق دەکەن لەبارەی دۆسیەکانی گەندەڵی. رایدەگەیێنێت، زانیارییە بانکییەکان بە "ئارەزووی کەس" دابەش ناکرێن و دەبێت هەر هاوئاهەنگییەک لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە بێت.

رۆژی دووشەممە 31-08-2026، وەزارەتی دارایی لوبنان لە راگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو دەنگۆیانەی لە هەندێک ماڵپەڕ لەبارەی تێوەگلانی حکومەت و وەزیری دارایی لوبنان لە گفتوگۆی نھێنی لەگەڵ حکومەتی عێراق بڵاوکراونەتەوە، "دوورن لە راستی و سەرلەبەریان هەڵبەستراون."

وەزارەتی دارایی لوبنان جەختی کردەوە کە هەر جۆرە داواکارییەک لەو چوارچێوەیەدا، تەنیا لە رێگەی نووسراوی فەرمیی نێوان حکومەت و وەزارەتەکانی هەردوو وڵات و بەپێی رێکارە دیپلۆماسییەکان دەکرێت.

سەبارەت بە دۆسیە بانکییەکان، وەزارەت ئاماژەی بەوە کرد کە پەرلەمانی لوبنان یاسای هەڵگرتنی نھێنیی بانکەکانی پەسند کردووە، بەڵام دەستکەوتنی داتا تەنیا لە رێگەی دەسەڵاتی دادوەری یان لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت لە بانکی ناوەندیی لوبنانەوە دەبێت. راگەیێنراوەکە دەڵێت: "زانیارییەکان ناتوانرێت لە دەرەوەی چوارچێوە یاساییەکان مامەڵەیان پێوە بکرێت و ئەوەی بڵاوکراوەتەوە تەنیا چەواشەکارییە."

ئەم کاردانەوەیەی لوبنان لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق گوشارەکانی بۆ دەستگیرکردنی داواکراوان چڕ کردووەتەوە. رۆژی 26ـی ئەم مانگە، عەبدولزەهرە هینداوی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کارێکی هاوبەشمان لەگەڵ ئینتەرپۆڵ و هەموو وڵاتانی دۆست هەیە بۆ گەڕانەوەی داواکراوانی دۆسیەی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی ئەو پارانەی لە رێگەی نایاسایی و بەرتیلەوە براون؛ لەم بڕیارەدا هیچ پاشەکشەیەک نییە."

 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە