Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئێد میلیباند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا. وێنە: AFP

ئێد میلیباند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا. وێنە: AFP

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

بەریتانیا: ئیسرائیل "پاکتاوی نەژادی" دەکات

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

08-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد08-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

رووداو دیجیتاڵ

بەریتانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرەنسا و کەنەدا، بڕیاری بایکۆتکردنی ئەو کاڵایانەی راگەیاند کە لە نیشتەجێگە جوونشینەکانی کەرتی رۆژئاوادا بەرهەم دەهێنرێن. ئێد میلیباند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش رایگەیاند، لەندەن پێیوایە داگیرکاری لە کەرتی رۆژئاوا نایاساییە و لە هەندێک ناوچەدا "پاکتاوی نەژادی" دژی فەلەستینییەکان دەکرێت.

میلیباند رۆژی سێشەممە لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی هێرشی تووندی کردە سەر حکومەتەکەی بنیامین نەتەنیاهوو و ئاماژەی بەوە کرد، بەڵگەی زۆر هەن نیشانی دەدەن "تاوانی جەنگ" لە غەززە ئەنجامدراون. هاوکات گوتیشی، ئەوەی لە غەززە روودەدات "پەڵەیەکی رەشە" بە ناوچەوانی ویژدانی جیهانەوە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گوتیشی، وڵاتەکەی چیدیکە تەنیا سەرکۆنەی نادادی و نەهامەتییەکان ناکات، بەڵکو دەبێت "کار بکات" بۆ وەستاندنی فراوانکردنی نیشتەجێگەی جووەکان لە کەرتى رۆژئاوا و گوتیشی: "ئەمڕۆ ئێمە رەتیدەکەینەوە بینەری نەهامەتیی زیاتر و لەناوبردنی چارەسەری دوودەوڵەتی بین."

ئەم بڕیارە کاردانەوەی تووندی بەرپرسانی تەلئەڤیڤی لێکەوتەوە و ئیسرائیل تاوتوێی گرتنەبەری رێکاری دیپلۆماسیی تووند دەکات. بێزالێل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل داوای کرد باڵیۆزی بەریتانیا لە وڵاتەکەی دەربکرێت. هاوکات ئیتمار بێن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی داوای لە نەتەنیاهوو کرد کونسوڵخانەی بەریتانیا لە قودسی رۆژهەڵات دابخات.

لەلایەکی دیکەوە، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل بەریتانیای تۆمەتبار کرد بەوەی بەو بڕیارانە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی دەکات کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی 10 ئەنجام بدرێت. هاوکات چاوەڕوان دەکرێت جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە چەند کاژێری داهاتوودا هەڵوێستی فەرمیی وڵاتەکەی رابگەیێنێت، کە پێدەچێت بڕیاری دەرکردنی نوێنەرانی ئەو وڵاتانەی تێدا بێت کە بایکۆتی نیشتەجێگەکانیان کردووە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، قەبارەی بازرگانیی ساڵانەی نێوان لەندەن و تەلئەڤیڤ نزیکەی 6 ملیار پاوەندە (8.12 ملیار دۆلار)، بەڵام ئەو کاڵایانەی لە نیشتەجێگەکانەوە هەناردە دەکرێن کە زۆربەیان بەرهەمی کشتوکاڵی و شەرابن، تەنیا بەشێکی زۆر کەمی ئەو بڕە پێکدەهێنن. لە بەرامبەردا، مایک هەکەبی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل رەخنەی لە سزاکان گرت و بە "جیاکاری دژی گەلی جوو" ناوی برد و هۆشداریی دا کە ئەمە کاریگەریی لەسەر کارە بازرگانییەکانی بەریتانیا لە نێو ئەمریکاش دەبێت.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، ئیسرائیل رووبەڕووی گۆشەگیرییەکی دیپلۆماسیی زیاتر دەبێتەوە؛ بەریتانیا، فەرەنسا و کەنەدا پەیوەندییان بە 10 وڵاتی دیکەی ئەورووپا کردووە، لەوانەش هۆڵەندا، نەرویج، ئیسپانیا، پۆڵەندا و سوێد بۆ ئەوەی پێکەوە بایکۆتی کاڵای نیشتەجێگەکان بکەن. 

نەتەوە یەکگرتووەکان و زۆربەی وڵاتانی جیهان نیشتەجێگەکان بە نایاسایی دەبینن، بەڵام تەلئەڤیڤ بەردەوامە لە پلانەکانی و رۆژی سێشەممە سمۆتریچ پلانی دروستکردنی 1000 یەکەی نیشتەجێبوونی نوێی لە کەرتی رۆژئاوا راگەیاند، کە ئەوەش وەک ئاڵنگارییەک بۆ بڕیارەکەی لەندەن دەبینرێت. پڕۆژەی (E1) کە ئیسرائیل دەیەوێت لە نزیک یۆرشەلیم جێبەجێی بکات، بە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر چارەسەرى دوو دەوڵەتی دەبینرێ.

 

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە