Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

.

.

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

پاکستان تاوتوێی هێرشکردنە سەر حووسییەکان دەکات

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

09-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد09-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

رووداو دیجیتاڵ

پاکستان لەسەر داوای فەرمیی سعودیە، تاوتوێی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حووسییەکان لە یەمەن دەکات؛ ئەمەش وەک یەکەم هەنگاوی کردەیی بۆ چالاککردنی بڕگەکانی رێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی مەککە دێت.


چەند سەرچاوەیەکی پاکستانی بە میدیاکانی تورکیایان راگەیاند، ئیسلامئاباد بە وردی بژارەی سەربازی بۆ لێدانی هێزەکانی حووسی هەڵدەسەنگێنێت. ئەم پەرەسەندنە دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا، شەپۆلێکی چڕی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی حووسییەکان شارەکانی سعودیە، ناوەندە ئابوورییەکان و ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتەیان کردووەتە ئامانج، کە بەهۆیەوە 73 کەس بریندار بوون.

ئەمە یەکەم تاقیکردنەوەی رێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی مەککەیە، کە لە مانگی ئابی 2026 لەنێوان هەریەک لە پاکستان، سعودیە و تورکیا واژۆ کرا. خواجە ئاسیف، وەزیری بەرگریی پاکستان شەوی سێشەممە 8ـی ئەیلوول هۆشداریی داوە لەوەی هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی سعودیە یان گواستنەوەی ململانێکانی یەمەن بۆ ناو ئەو وڵاتە، دەبێتە هۆی چالاککردنی بڕگەکانی بەرگریی بەکۆمەڵی هاوپەیمانییەکە.

وەزیری بەرگریی پاکستان گوتیشی، بەپێی رێککەوتنەکە "هێرش بۆ سەر یەکێک لە ئەندامەکان، وەک هێرش بۆ سەر هەر سێ وڵات هەژمار دەکرێت." ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت "هیچ تەمومژێک" لە پابەندیی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایشی سعودیە نەمێنێت.

بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان نەدراوە، بەڵام ئەگەر فەرمانی جێبەجێکردن دەربچێت، ئامانجی سەرەکیی فڕۆکە جەنگییەکانی پاکستان راماڵینی هێزەکانی حووسی دەبێت لە پارێزگای (سەعدە) و پێگە سەرەکییەکانی دیکەیان لەناو خاکی یەمەندا. بەگوێرەی سەرچاوە پاکستانییەکان، ئەگەر ئەم هێرشانە بکرێن، واشنتن و لایەنە نێودەوڵەتییەکان دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنەکان ئاگادار دەکرێنەوە.

ئەم هاوپەیمانییە لە بنەڕەتدا بۆ مەبەستی بەرگری دروستکراوە و رێگە بە ئەندامەکان نادات هێرشی پێشوەختە بکەن، بەڵام هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر سعودیە وەک "شەڕانگێزیی بێ پاساو" بینراون کە رێگە بۆ دەستێوەردانی سەربازیی هاوبەش خۆش دەکەن.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە سایەی ئێران رووبەڕووی قەیرانی گەورە بووەتەوە. لە کاتێکدا سعودیە خۆی دەستی بە هێرشی تۆڵەکردنەوە لە پارێزگاکانی "تەعیز" و "ماریب" کردووە، بەشداربوونی فەرمیی پاکستان دەتوانێت هاوسەنگیی هێز لە یەمەن بگۆڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە