Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

راپۆرتێک: ترەمپ داوای محەممەد بن سەلمانی بۆ لێدانی حووسییەکان رەتکردووەتەوە

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

11-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر11-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات


رووداو دیجیتاڵ

ماڵپەری (ئەکسیۆس)ـی ئەمریکی لە زاری دوو بەرپرسی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەورۆژی پێنجشەممە، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، دووجار پەیوەندیی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە کردووە و داوای لێکردووە هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر حووسییەکان لە یەمەن، بەڵام ترەمپ داواکەی رەتکردووەتەوە.


بەگوێرەی راپۆرتەکە، بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئێستا واشنتن هیچ پلانێکی نییە بۆ ئەوەی راستەوخۆ دەستوەردانی سەربازی دژی حووسییەکان بکات. ترەمپ فەرمانی داوە کە سەرنجی هێزەکانی ئەمریکا تەنیا لەسەر بەرەی ئێران و تەنگەی هورمز بمێنێتەوە و رێگری بکرێت لە کردنەوەی بەرەیەکی نوێی شەڕ.

پاشەکشەی هێزەکانی سعودیە لە نزیک بابولمەندەب

ئەم داواکارییە بەپەلەیەی شازادەی جێنشینی سعودیە دوای ئەوە هات کە حووسییەکان توانییان دەست بەسەر شاری (موخا)ـدا بگرن، بەوەش زیاتر لە تەنگەی ستراتیژیی بابولمەندەب نزیک بوونەتەوە کە یەکێکە لە گرنگترین پێگەکان بۆ بازرگانیی نێودەوڵەتی و هەناردەکردنی نەوتی سعودیە.

بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە، لە پەیوەندیی یەکەمدا، محەممەد بن سەلمان ترەمپی لە کشانەوەی هێزەکانی یەمەنی هاوپەیمانی ریاز و تێکچوونی رەوشی مەیدانی ئاگادار کردووەتەوە، پاش چەند کاژێرێکیش لە پەیوەندیی دووەمدا بە فەرمی داوای کردووە ئەمریکا بۆردوومانی حووسییەکان بکات، بەڵام ترەمپ رازی نەبووە.

پشتیوانیی هەواڵگری لەبری بەشداریکردنی سەربازی

سەرەڕای رەتکردنەوەی هێرشی راستەوخۆ، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی رایگەیاندووە، وڵاتەکەی لە رێگەی پێدانی زانیاریی هەواڵگری و دیاریکردنی ئامانجە سەربازییەکان هاوکاریی ریاز دەکات. ئێستاش نزیکەی 200 سەربازی ئەمریکی لە نێو خاکی سعودیەدان کە ئەرکیان پێشکێشکردنی هاوکاریی تەکنیکی و لۆجستییە بەبێ بەشداریکردن لە شەڕی راستەوخۆ.
هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزبوونی رەوشەکە، ئەدمیڕاڵ براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بە سەردانێکی بەپەلە گەیشتووەتە ریاز بۆ ئەوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی سعودیە بکات. 

مەترسی لەسەر هێڵەکانی وزە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

پێشڕەویی حووسییەکان بەرەو بابولمەندەب بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان؛ چونکە لە کاتێکدا هاتووچۆی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز بەهۆی جەنگی ئێران پەکیکەوتووە، کۆنترۆڵکردنی بابولمەندەب کارتی گوشاری بەهێزتر دەداتە دەست ئێران لە بەرامبەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.
ئەم داواکارییە نوێیەی شازادەی جێنشینی سعودیە گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە هەڵوێستی وڵاتەکەیدا، بەو پێیەی لە مانگی تەممووزی رابردوودا و لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ حووسییەکان، ریاز بە واشنتنی راگەیاندبوو کە بە تەنیا دەتوانێت رووبەڕووی ئەو گرووپە ببێتەوە و پێویستی بە هاوکاریی سەربازیی ئەمریکا نییە.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە