Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن

هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

لە شارێکی سەر دەریای سوور هێزەکانی حکومەتی یەمەن هێرشیان کردە سەر حووسییەکان

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

12-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد12-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات


رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی حکومەتی یەمەن کە لەلایەن ریازەوە پشتگیری دەکرێن رایانگەیاند، لە شاری موخا لەسەر دەریای سوور، هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارە حووسییەکانی هاوپەیمانی ئێران.


دوای هێرشێکی یەک هەفتەیی، رۆژی هەینی حووسییەکان کەناراوەکانی یەمەنیان لەسەر دەریای سوور کۆنتڕۆڵ کرد و بەمەش دەسەڵاتی خۆیان بەسەر تەنگەی بابولمەندەبدا سەپاند؛ کە رێڕۆیەکی زۆر گرنگە بۆ هەناردەکردنی نەوتی سعودیە، بەتایبەتی لە کاتێکدا تەنگەی هورمز بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئێرانەوە داخراوە.

حووسییەکان رۆژێک پێشتر و دوای شەڕێکی سەخت، شاری موخایان کۆنتڕۆڵ کردبوو.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی یەمەن (سەبا) رۆژی شەممە 12-09-2026 بڵاویکردەوە، هێزە چەکدارەکانیان لە نزیک بەندەری موخا "ئۆتۆمبێل و چەکیان تێکشکاندووە و ئەندامانی میلیشیای تیرۆریستیی حووسییەکانی سەر بە رژێمی ئێرانیان کوشتووە."

ماجید عەبدوڵڵا نازلی، گوتەبێژی هێزەکانی حکومەتی یەمەن گوتی، لەسەر رێگەی موخا - زوباب لە دەرەوەی شارەکە هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێل و چەکدارانی حووسییەکان.

رۆژی هەینی نازلی رایگەیاندبوو، هێزەکانی حکومەت دەستیان بە بۆردوومانکردنی ناوچەکانی موخا کردووە و داوای لە هاووڵاتییان کرد هاتووچۆ بە رێگەکانی تەعز - موخا و موخا - زوبابدا نەکەن.

کەوتنی شارەکە بەدەست حووسییەکان لە رۆژی پێنجشەممە، وایکرد زۆرێک لە دانیشتووانەکەی بەرەو شاری عەدەن هەڵبێن، کە بارەگای حکومەتە دانپێدانراوە نێودەوڵەتییەکەی لێیە.

رۆژی هەینی میدیای حووسییەکان بڵاویکردەوە، دوو هێرشی سعودیە کراونەتە سەر فڕۆکەخانەی موخا، هاوکات بەرپرسێکی ناوخۆیی رایگەیاند، بەندەری شارەکە بە شەش مووشەک کراوەتە ئامانج.

ماڵپەڕی هەواڵیی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، هەفتەی رابردوو محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە دوو جار پەیوەندیی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە کردووە بۆ ئەوەی داوای لێبکات ئەمریکا هێرش بکاتە سەر حووسییەکان.

بەڵام رۆژی شەممە ترەمپ بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند "حووسییەکان پەیوەندییان پێوە کردین و نایانەوێت لەگەڵ ئێمەدا شەڕ بکەن."

ترەمپ ئاماژەی بەوە نەدا کە ئایا واشنتن هیچ هەنگاوێک دەنێت یان نا، بەڵام گوتی لە ناوچەکەدا "هەموو شتێک زۆر باش و ئاسایی دەبێت."

لە مانگی ئاداری 2025، ئەمریکا بۆ ماوەی حەوت هەفتە هێرشی ئاسمانیی کردە سەر حووسییەکان، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هێرشە بەردەوامەکانی ئەو گرووپە بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان کە بۆ پشتگیریکردنی حەماس لە جەنگی غەززە دەیانکرد.

ئەو هێرشانەی ئەمریکا بە ئاگربەستێک کۆتاییان هات، هەرچەندە حووسییەکان بەردەوام بوون لە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل.

لەم دواییانەشدا دوای ئەوەی گەمارۆی دەریاییان بۆ سەر سعودیە راگەیاند، گرووپەکە هێرشەکانی بۆ سەر هاتووچۆی کەشتییەکان لە دەریای سوور دەستپێکردووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەردوولا، ئەو هێرشە زەوینییەی حووسییەکان کە هەفتەی رابردوو دەستیپێکردووە، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 500 کەس.

رۆژی شەممە ئاژانسی کۆچی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، نزیکەی 76 هەزار کەسیش ئاوارە بوون، کە ئەم ژمارەیە لە هەفتەی رابردووەوە چوار هێندە زیادی کردووە.

شەڕی ناوخۆی یەمەن لە ساڵی 2014 بە کۆنتڕۆڵکردنی سەنعای پایتەخت لەلایەن ئەو گرووپەوە دەستیپێکرد، لە ساڵی 2022 بەهۆی ئاگربەستێکەوە وەستا، بەڵام لە مانگی تەممووزدا ئاگربەستەکە هەڵوەشایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە