Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەم وێنەیە کە لە 15ـی ئەیلوولی 2026 لەلایەن ناوەندی میدیایی حووسییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، دیمەنی ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازییە گڕگرتووانە پێشان دەدات کە لە پارێزگای جەوف لە یەمەن کردوویانەتە ئامانج.

راپۆرتێک: بەرپرسانی ئەمریکا لە عومان بە نهێنی لەگەڵ حووسییەکان کۆبوونەتەوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

16-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر16-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

رووداو دیجیتاڵ 

پێنج سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا بەرپرسانی ئەمریکا لە عومان لەگەڵ نوێنەرانی حووسییەکانی یەمەن کۆبوونەتەوە؛ ئەمەش چەند رۆژێک دوای ئەوە هات کە ئەم گرووپە چەکدارەی نزیک لە ئێران لە هێرشێکی بەرفراواندا دەستی بەسەر تەواوی کەناراوە ستراتیژییەکانی دەریای سووردا گرت.

سێ لەو سەرچاوانە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت باسیان لەوە کردووە، کۆبوونەوەکە بە نهێنی لە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مەسقەت بەڕێوەچووە. هاوکات دوو سەرچاوەی دیکەش ئاماژەیان بەوە کردووە، حکومەتی عومان، وەک نێوەندگیرێکی دێرینی ناوچەکە، هاوکار بووە لە رێکخستنی دیدارەکەدا.

ئیدارەی ترەمپ لە ئاداری 2025دا حووسییەکانی وەک "رێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانی" پۆلێن کردن و هەر جۆرە پشتیوانییەکی بۆ ئەو گرووپە بە تاوان ناساند، بەڵام لەو کاتەوە واشنتن لەگەڵیان لە دانوستاندن بەردەوام بووە، بە جۆرێک لە ئایاری ساڵی رابردوودا گەیشتنە رێککەوتنی ئاگربەست، دوای ئەوەی سوپای ئەمریکا بۆ ماوەی دوو مانگ پێگەکانی حووسییەکانی بۆردوومان کرد بە مەبەستی راگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی شەممە رایگەیاند، حووسییەکان پەیوەندیی تەلەفۆنییان بە ئیدارەکەیەوە کردووە و داوایان لێکردوون کە ئەمریکا خۆی لە جەنگی یەمەن بەدوور بگرێت. هەروەها جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رۆژی دووشەممە گوتی، واشنتن لەگەڵ ئەو گرووپە لە پەیوەندیی راستەوخۆدایە، بێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر ئاشکرا بکات.

دوو لە سەرچاوەکان بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەیەدا، کە سەرچاوەیەک دەڵێت رۆژی یەکشەممە کراوە، نوێنەرانی حووسی بە بەرپرسانی ئەمریکایان گوتووە کە هیچ نیازێکیان بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە ئەمریکییەکان نییە و پابەندن بە رێککەوتنی ئاگربەستی ساڵی 2025 لەگەڵ واشنتندا.

یەکێک لە سەرچاوەکان کە یەمەنییە، باسی لەوە کردووە، حووسییەکان بە بەرپرسانی ئەمریکایان راگەیاندووە هێرش ناکەنە سەر کەشتییەکانی ئیسرائیل و هیچ کەشتییەکی بازرگانیی دیکەش، "تەنیا ئەو کەشتییانە نەبن کە سەر بە سعودیەن."

بە گوتەی دوو سەرچاوە، لایەنی ئەمریکی لە کۆبوونەوەکەدا لەلایەن دیپلۆماتەکانی باڵیۆزخانەکەی لە مەسقەت نوێنەرایەتی کراوە. 
سەرچاوەیەک دەڵێت شاندی حووسییەکان محەممەد عەبدولسەلامی لەخۆگرتبوو، کە بەرپرسێکی باڵای گرووپەکەیە و لە مەسقەت نیشتەجێیە و لەژێر سزاکانی ئەمریکادایە. سەرچاوەیەکی دیکەش ئامادەبوونی عەبدولسەلام و عەبدولمەلیک عەجری، بەرپرسی دیکەی باڵای حووسییەکانی پشتڕاستکردووەتەوە.

کاتێک لەبارەی ئەم کۆبوونەوەیە لە عومان پرسیاری لێکرا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە فەرمی ئەنجامدانی دیدارەکەی پشتڕاست نەکردەوە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی لە دەریای سوور و پێشگرتن لە هەناردەکردنی تیرۆر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە، لە بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانی واشنتنن.

لە هەفتەی رابردوودا، چەکدارانی حووسی دەستیان بەسەر تەواوی کەناراوەکانی دەریای سوور لە یەمەن، لەنێویاندا بەندەری مێژوویی مەخا و دوورگەی پێریم (مایۆن) لە تەنگەی بابولمەندەبدا گرت.

حووسییەکان کە لە ساڵی 2014ـەوە دەستیان بەسەر سەنعای پایتەختدا گرتووە، زیاتر لە 10 ساڵە لە شەڕدان لە دژی ئەو هاوپەیمانییەی کە سعودیە سەرکردایەتیی دەکات. شەڕەکە لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی ئاگربەستێکەوە تاڕادەیەک هێور ببووەوە، بەڵام پێکدادانەکان لە تەممووزی ئەمساڵدا سەریان هەڵدایەوە، کاتێک حووسییەکان گەمارۆیان بەسەر کەشتیوانیی سعودیە لە دەریای سووردا سەپاند، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ گەمارۆی سەر بەندەرەکانی یەمەن لەلایەن ریازەوە.

شازادە محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، لە چەند رۆژی رابردوودا پەیوەندیی بە ترەمپەوە کردووە و لە سایەی پێشڕەوییە خێراکانی حووسییەکاندا داوای پشتیوانیی سەربازیی ئەمریکای کردووە؛ بەڵام وەک ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، واشنتن بە ریازی راگەیاندووە کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەستێوەردان لەو جەنگەدا ناکات.

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە