Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەرزبوونەوەی دووکەڵ لە ناوچەیەکی نزیک فڕۆکەخانەی ریازی پایتەختی سعودیە

بەرزبوونەوەی دووکەڵ لە ناوچەیەکی نزیک فڕۆکەخانەی ریازی پایتەختی سعودیە

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ئاگر و دووکەڵ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی ریازیان راگرت

هەکار عەلی

هەکار عەلی

19-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی19-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

رووداو دیجیتاڵ

دووکەڵێکی رەش و ئاگر لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی (شا خالید) لە شاری ریازی پایتەختی سعودیە بەرزبووەوە؛ ئەمەش بووە هۆی راگیران و دواکەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان.


ئەمڕۆ شەممە 19-9-2026، دانیشتووانی شاری ریاز بە ئاژانسی فرانس پرێسیان گوت، دەنگی چەندین تەقینەوەیان بیستووە و لە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شارەکەوە دووکەڵی چڕ و ئاگر دەبینرێ. 

ئەم پێشهاتە ئەمنییە دوای ئەوە هات کە دەسەڵاتدارانی سعودیە شەوی رابردوو نزیک بەرەبەیان زەنگی هۆشداریی هێرشی ئاسمانییان لە پایتەخت لێدا، کە یەکەمین جارە لە دوای دەستپێکردنەوەی شەڕی یەمەن لەم مانگەدا رووبدات.

پەککەوتنی گەشتەکان  

ماڵپەڕی (فلایت رادار 24) کە تایبەتە بە چاودێریی گەشتە ئاسمانییەکان بڵاویکردەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی (شا خالید) لە ریاز رووبەڕووی کێشەی گەورە بووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە گەشتەکان هەڵوەشێنراونەتەوە یان دواکەوتوون.

ماڵپەڕەکە فڕۆکەخانەکەی خستووەتە ژێر بەرزترین ئاستی پەککەوتن بە پێنوێنی 5.0، کە ئاماژەیە بۆ دروستبوونی گرفتێکی گەورە لە هاتووچۆی فڕۆکەکاندا.

دەنگی تەقینەوەی دووبارە لە پایتەخت

هاووڵاتییەکی دانیشتووی ریاز بە فرانس پرێسی گوت: "لە ئاراستەی فڕۆکەخانەوە دووکەڵی رەش و ئاگرمان بینی."

چەند کاژێرێک دوای لێدانی زەنگی هۆشداری، چەند هاووڵاتییەکی دیکەی شارەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە جارێکی دیکە دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز لە بەشە جیاوازەکانی پایتەختدا دەنگیداوەتەوە.

پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێس لە شاری ریاز باسی لەوە کرد، سەرچاوەی ئاگر و دووکەڵەکە کۆگەیەکی سووتەمەنیی سەر بە کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ بووە.

ئەم دۆخە نائاساییەی پایتەختی سعودیە لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا بەهۆی شەڕی یەمەنەوە گەیشتوونەتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار.

لە چەند رۆژی پێشوودا و  رۆژی هەینی 11ی ئەیلوولی 2026، گرووپی حووسییەکان کەناراوەکانی دەریای سوور-یان کۆنترۆڵکرد و بۆرییەکی نەوتی سەرەکیی سعودیەش بە درۆن پێکرا کە سعودیە دەڵێ، هێرشەکە لەخاکی عێراقەوە بووە، ئەمەش وایکرد سعودیە سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە دەوروبەری پایتەخت و ناوچە هەستیارەکاندا بخاتە ئامادەیی تووندەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە