Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

هاکان فیدان: ئیسرائیل بۆ ناوچەکە و جیهانیش مەترسیدارە

هێمن عەساف

هێمن عەساف

19-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف19-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی مەککە دا دەتوانن وەڵامی پێویستییە سەربازییەکانی سعودیە لە رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ حوسییەکان بدەنەوە. راشیگەیاند، ئیسرائیل نەک تەنیا بۆ ناوچەکە، بەڵکۆ بۆ جیهانیش مەترسیدارە. سەبارەت بە تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سووریا، روونیکردەوە کە بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو بەڕێوەدەچێت. 


ئەمڕۆ شەممە 19ـی ئەیلوولی 2026، هاکان فیدان، لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ کەناڵی NTVی تورکی، باسی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسە گەرمەکانی رۆژەڤ کرد.
 

هاکان فیدان، سەبارەت بە زیادبوونی "تووندئاژۆیی و گوتاری دژە تورکیا" لەلایەن بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە رایگەیاند، ئیسرائیل نەک تەنیا بۆ ناوچەکە، بەڵکو هەڕەشەیە بۆ هەموو جیهان و گوتی، "تورکیا ئەو وڵاتە نییە بکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو جۆرە هەوڵە وروژێنەر و هاندانە هەرزانانە."

لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا دوای هێرشی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە، هاوپەیمانیی مەککە رۆڵی دەبێت؟ فیدان گوتی: "هێرشی زۆر جیدی دەکرێتە سەر یەکپارچەیی خاک و سەروەریی سعودیە. لە رێککەوتننامەکەماندا رێککەوتنی هاوپەیمانێتی هەیە و ئێمە لەسەر بەڵێنی خۆمانین. لەم بابەتەدا یەکین. وەک هاوپەیمانیی مەککە، لە نزیکەوە چاودێری دەکەین. رەنگە پێویستیی سەربازی، بەتایبەتی لە هەندێک بابەتی تەکنیکیدا هەبێت، هیچ کێشەیەکمان لە دابینکردنیدا نابێت."

سەردانی سووریا

سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ سووریا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە، فیدان گوتی: "ژمارەیەکی زۆر بابەت هەن کە پێویستە لە سووریا گفتوگۆیان لەسەر بکەین. پەیامەکانی سەرۆککۆمارمان هەبوون و بە بەڕێز شەرعم گەیاند. باسی زۆر بابەتمان کرد، لەوانە سەقامگیریی هەرێمی، مەترسییەکان، پرۆسەی تێکەڵکردن و یەکگرتنەوەی هەسەدە لەگەڵ سوپا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر." 

تێکەڵکردنی هەسەدە لە سووریا

فیدان لەبارەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە سووریا گوتی: "ئارەزوویەک لەلایەن لایەنەکانەوە دەبینین بۆ پێشخستنی پرۆسەکە بە شێوەیەکی کۆنترۆڵکراو." 

لەسەر گرژییەکانی نۆکەندی بابولمەندەب، هاکان فیدان رایگەیاند: "دەستپێشخەری زۆرە، بەڵام پێویستە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە قبووڵ بکرێن. لە چەند مانگی رابردوودا، وەستانێک لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێراندا هەیە. دەبینین کە لایەنی یەمەنیش لە بابولمەندەب دەستیپێکردووە و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت." 

ئایا هاوپەیمانیی مەککە فراوانتر دەبێت؟

فیدان ئاماژەی بەوە کرد کە "ئیرادەیەکی زۆر بەهێز" بۆ هاوپەیمانیی مەککە هەیە و بە خێرایی پێشدەکەون. گوتیشی: "هاوپەیمانێتییەکەمان کراوەیە بۆ وڵاتانی ناوچەکە و لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری هەرێمی بۆ کێشە هەرێمییەکان سەریهەڵداوە." 

دۆخی غەززە و کەرتی رۆژئاوا

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی دۆخی فەلەستینەوە گوتی: "لە قۆناخی یەکەمەوە ناتوانرێت بچینە قۆناخی دووەم. لایەنی حەماس، هەرچەندە قورس بوو، بەڵام ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد. ئیسرائیل پابەند نەبوو و داواکاریی نوێی هەیە. پێویستە ئەم گرێکوێرەیە بکرێتەوە، بەڵام رۆڵی رێگریکارانەی ئیسرائیل بەردەوامە." 

گوتاری ئەردۆغان لە نەتەوە یەکگرتووەکان

سەبارەت بە بەشداریی ئەردۆغان لە 81ـەمین کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هاکان فیدان گوتی: "پەیامەکانی سەرۆککۆمارمان زۆر لە نزیکەوە چاودێری دەکرێن. گوتارێکی دیدگایی دەبێت سەبارەت بە پێشنیازەکانی تورکیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی جیهان. هەروەها پەیامێکی لەسەر ژیریی دەستکرد دەبێت."

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە