Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی گەڕانەوەی پێشوەختەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە بۆ کۆشکی سپی. وێنە: ئەی پی

ساتی گەڕانەوەی پێشوەختەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە بۆ کۆشکی سپی. وێنە: ئەی پی

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ترەمپ پشووی کۆتایی هەفتەکەی کورتکردەوە و گەڕایەوە بۆ کۆشکی سپی

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پشووی کۆتایی هەفتەی خۆی لە کەمپ دەیڤید کورتکردەوە و بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو گەڕایەوە بۆ کۆشکی سپی، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئیدارەی ئەمریکا هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە لەسەر ئەوەی بۆچی ترەمپ وەک ئەوەی پێشتر راگەیێندرابوو، شەوی یەکشەممە لە کەمپ دەیڤید کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی لە ناوچە گوندنشینەکانی مێریلاند ناگەڕێتەوە کۆشکی سپی. 

ئەم گۆڕانکارییە لە پلانەکەدا دوای ئەوە هات کە هاوپەیمانێتیی بە سەرۆکایەتیی سعودیە دژی حووسییەکانی یەمەن رۆژی شەممە رایگەیاند، ئەو گرووپەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت لە کاتی بەرەبەیاندا مووشەکێکی بالیستییان ئاراستەی ریاز کردووە، ئەوەش دوای کەوتنەوەی ئاگرێک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پایتەختی سعودیە.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و زنجیرەیەک لە باڵیۆزخانەکانی ئەو وڵاتە هۆشداریی ئەمنییان ئاراستەی هاووڵاتییە ئەمریکییەکان کرد. لە هۆشدارییەکاندا ئاماژە بە "ئەگەری زیادبوونی گرژییەکان بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو" کراوە و دەڵێت، "حووسییەکانی سەر بە ئێران دەستیان بە کردەوەی دوژمنکارانە کردووە دژی سعودیە، لەنێویاندا فڕۆکەخانە مەدەنییەکان."

لە ئاگادارییەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە: "ئەم ململانێ سەربازییە توانای ئەوەی هەیە بە خێرایی پەرەبسێنێت. پێویستە ئەو ئەمریکییانەی لە دەرەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، بە جددی بیر لە گەشتەکانیان بۆ ناوچەکە یان بە ناو ناوچەکەدا بکەنەوە."

لە 3ـی ئەیلوولەوە گرووپەکە هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەی نوێ دەستپێکردووە و ژمارەیەک هێرشیشیان کردووەتە سەر سعودیە. هاوکات لە 29ـی تەممووزیشەوە هاتووچۆی کەشتییە نەوتییەکانی سعودیەیان بە تەنگەی بابلمەندەبدا قەدەخە کردووە.

جەنگی نێوخۆی یەمەن کە لە ساڵی 2014ـەوە بە دەستبەسەرداگرتنی سەنعای پایتەخت لەلایەن حووسییەکانەوە دەستیپێکرد، دوای هێوربوونەوەیەکی کاتی لە ساڵی 2022، لە تەممووزی ئەمساڵەوە بە سەختی سەریهەڵدایەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 500 کەس لە پێکدادانەکاندا کوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە