Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لایەنگرانی دەسەڵاتدارانی حووسی چەکەکانیان بەرزدەکەنەوە و وێنەی عەبدولمەلیک حووسی، سەرکردەی گرووپەکەیان بەدەستەوەیە لە خۆپێشاندانێکدا دژی دەستێوەردانی سەربازیی سعودیە لە یەمەن، هەروەها دژی ئەو تۆمەتانەی ئەم دواییەی ریاز کە گوایە حووسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شاری پیرۆزی مەککە؛ سەنعا، 18ـی ئەیلوولی 2026. (فۆتۆ: محەممەد حوەیس/ فرانس پرێس)

حووسییەکان، سعودیە بە 28 هێرشی ئاسمانی لە ماوەی 24 کاژێردا تۆمەتبار دەکەن

بژار زوبێر

بژار زوبێر

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

رووداو دیجیتاڵ

چەکدارانی حووسی رۆژی یەکشەممە سعودیەیان بە 28 هێرشی ئاسمانیی نوێ بۆ سەر چەند ناوچەیەکی یەمەن تۆمەتبار کرد؛ ئەمەش رۆژێک دوای ئەوە هات کە حووسییەکان، بۆ یەکەمین جار لە ماوەی چەندین مانگی رابردوودا، ریازی پایتەختی سعودیەیان کردە ئامانج.

یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 28 هێرشی ئاسمانییان لە رێگەی فڕۆکەکانی F-15 و تایفوونەوە کردووە، کە لە هەردوو بنکەی خەمیس موشەیت و تائیفەوە فڕیبوون."

پێشتریش دوو رۆژ لەمەوبەر حووسییەکان سعودیەیان بە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بە هەمان چڕی تۆمەتبار کردبوو، لە کاتێکدا شانشینی سعودیە رۆژی شەممە حووسییەکانی بە بەئامانجگرتنی پایتەختەکەی بە مووشەکی بالیستی تۆمەتبار کرد، کە ئەمە یەکەم هێرش بوو بۆ سەر ریاز لە دوای سەرهەڵدانەوەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هەردوولا لە تەممووزی رابردووەوە.

لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا، حووسییەکان کە پێشتریش زۆربەی ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەنیان لەژێر دەستدا بوو، هێرشێکی خێرایان کرد و دەستیان بەسەر تەواوی کەناراوەکانی رۆژئاوای وڵاتەکە لەسەر دەریای سووردا گرت، ئەمەش کۆنترۆڵی تەنگەی ستراتیجیی بابولمەندەبی پێبەخشین.

حووسییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە کەشتیوانی لە تەنگەکەدا کراوە و ئازادە، جگە لەو کەشتییانەی کە سەر بە سعودیەن.

هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە رۆژی شەممە رایگەیاند، حووسییەکان بەرەبەیان مووشەکێکی بالیستییان بەرەو ریاز هاویشتووە، ئەوەش دوای کەوتنەوەی ئاگرێک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پایتەختی سعودیە.

جەنگی یەمەن لە ساڵی 2014دا بە کۆنترۆڵکردنی سەنعای پایتەخت لەلایەن حووسییەکانەوە دەستیپێکرد و بەرەکانی شەڕ لە ساڵی 2022ـەوە تاڕادەیەکی زۆر بە سڕکراوی مابوونەوە پێش ئەوەی لە تەممووزی ئەمساڵدا شەڕەکە دووبارە دەستپێبکاتەوە.

سعودیە لە ساڵی 2015ـەوە سەرکردایەتیی هاوپەیمانییەک دەکات بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی دانپێدانراوی یەمەن. دەستێوەردانی سەربازی بووە هۆی تەشەنەسەندنی جەنگێک کە یەکێک لە خراپترین قەیرانە مرۆییەکانی جیهانی لەم وڵاتە هەژارەدا دروستکردووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2025دا هۆشداری دابوو لەوەی کە 17 ملیۆن کەس لە یەمەن لە هەوڵی بەدەستهێنانی خۆراکی پێویستدان بۆ مانەوە لە ژیاندا، لە کاتێکدا ملیۆنێک کەسی دیکەش رووبەڕووی برسێتیی سەخت و کەمکوڕی بوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

بەهۆی شەڕی نێوان فڕۆکەوانەکان فڕۆکەیەکی بەرەو ئیسرائیل بە ناچاری لە سعودیە نیشتەوە

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-09-2026

پاکستان: بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە سعودیە دەکەین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-09-2026

سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای کاراکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە