Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

ئێران

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

سینا سۆما

سینا سۆما

29-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما29-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

ئێران لەسەر قەدەخەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار دەکات
ئێران29-09-2026

ئێران لەسەر قەدەخەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار دەکات

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڕەشەی تووند دەکات و رایدەگەیێنێت، ئەگەر وڵاتەکەی نەتوانێت نەوت بفرۆشێت، رێگە بە هیچ وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە نادەن نەوت هەناردە بکات. هاوکات هۆشداری دەداتە ئەمریکا کە لە ئەگەری نەبوونی ئاسایش بۆ ئێران، هیچ ژێرخانێک لە ناوچەکەدا پارێزراو نابێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئەیلوولی 2026 محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەماندا کە بە شێوەی ئونلاین بەڕێوەچوو، سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، تەنگەی هورمز و گەماڕۆکانی دژی وڵاتەکەی قسەی کرد.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بە داخرانی تەنگەی هورمز کردەوە و رایگەیاند، "سەرۆکی خەیاڵپڵاوی ئەمریکا لەم دواییانەدا هەندێک لێدوانی بێبنەمای لەبارەی تەنگەی هورمز و تێپەڕبوونی کەشتییەکان داوە، بەڵام تەنیا دووبارەکردنەوەی بانگەشەکانی پێشوویەتی."

قالیباف هەڕەشەی لە ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە کرد و گوتی، "ئەمریکییەکان و وڵاتانی دیکەش با باش بزانن؛ وەک چۆن پێشتریش گوتبوومان، لە ناوچەیەکدا کە ئێمە نەوتی تێدا نەفرۆشین، کەس نەوتی تێدا نافڕۆشێت و ئەگەر ئاسایشی ئێمە دابین نەکرێت، هیچ ژێرخانێک ئارام و پارێزراو نابێت."

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە گەمارۆ و هەڕەشە ناتوانێت گەلی ئێران پاشەکشە پێبکات و گوتی، "گەلی ئێران جەنگخواز نییە، بەڵام لە بەرگریکردن لە ئاسایش، کەرامەت و مافەکانی خۆیدا دوودڵ نابێت. ئەگەر دوژمنی ئەمریکی لەم راستییە بنەڕەتییە تێنەگات، ئەوا وەک هەمیشە لە خولگەی وەرگرتنی زلـلەی قورس لەلایەن گەلی ئێرانەوە گرفتار دەمێنێتەوە."

محەممەدباقر قالیباف ئاماژەی بە گوتاری سەرۆکی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و بە "بێسەروبەر" و "بێڕێزی بەرامبەر بە گەلی ئێران" ناوزەندی کرد و گوتی، "وەڵامی ئێمە بۆ ئەم بێڕێزیانە هەمان قسەی روونی جارانە: چیتان نەکردووە بیکەن. بەرپرسانی کۆشکی سپی دەبێ بزانن سەردەمی تۆقاندن کۆتایی هاتووە و ئێران بە گەمارۆی ئاسمانی و بازرگانی پاشەکشە ناکات؛ وەڵامی ئێمە بۆ هەر دەستدرێژییەک، قورس، پەشیمانکەرەوە، ورد و خێرا دەبێت."

قالیباف هەروەها دەڵێت، "هەوڵەکانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی، داخستنی رێڕۆوە ئاسمانییەکان و سەپاندنی زۆرترین گوشار بەسەر شادەمارە بازرگانییەکاندا، لە رێگەی پلاندانان و بەڕێوەبردنی جیدی لە بوارە ئابوورییەکاندا و وەڵامە سەربازییەکانی هاوشێوەی ساڵی 1981 بە تەواوی شکست دەهێنێت."

لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە، ئێران تەنگەی هورمزی داخستووە، لە بەرامبەریشدا ئەمریکا گەمارۆی دەریایی تووندی خستووەتە سەر بەندەرەکانی ئێران. بەو هۆیەشەوە، هەناردەی نەوتی ئێران بۆ بازارەکانی جیهان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، ماوەی هەفتەیەکە ئەمریکا گەماڕۆی ئاسمانیشی خستووەتە سەر گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران و بەوهۆیەوە چەندین وڵاتی ناوچەکە و جیهان گەشتەکانی کۆمپانیا ئێرانییەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە و چەندین وڵاتیش گەشتەکانیان بۆ ئێران راگرتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران
ئێران30-09-2026

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

ئێران لەسەر قەدەخەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار دەکات
ئێران29-09-2026

ئێران لەسەر قەدەخەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە