Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی دوو تۆمەتبارەکە لە کاتی دادگاییکردنیان. وێنە: ئاژانسی میزان

وێنەی دوو تۆمەتبارەکە لە کاتی دادگاییکردنیان. وێنە: ئاژانسی میزان

ئێران

لە مەشهەد دوو کەس لە سێدارە دران

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

ئێران لەسەر قەدەخەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار دەکات
ئێران29-09-2026

ئێران لەسەر قەدەخەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار دەکات

رووداو دیجیتاڵ

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو هاووڵاتیدا لە شاری مەشهەد راگەیاند، کە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپێشاندانەکان و کوشتنی چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان دادگایی کرابوون.

ئاژانسی "میزان"ـی سەر بە دەسەڵاتی دادی ئێران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 30-9-2026 سزای لەسێدارەدانی هەردوو هاووڵاتی (عەلی هیممەتی و مەجید نیک‌ئەندیش) جێبەجێ کراوە، ئەمەش دوای ئەوەی سزاکەیان لەلایەن دادگەی باڵای وڵاتەکەوە پەسند کرابوو.

بەپێی راگەیێندراوەکەی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، ئەو دوو کەسە تۆمەتبار کرابوون بەوەی "دەستیان لە ئاڵۆزییەکاندا هەبووە و پەیوەندییان بە دووژمنەوە هەبووە"، هەروەها بەرپرسیار بوون لە کوژرانی چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی تەبەرسیی شاری مەشهەد لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی کانوونی دووەمی 2025دا.

ئاژانسەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە ناڕازییان لە پردی فەجرەوە بەرەو ناوچەی تەبەرسی رۆیشتوون و "دەستیان داوەتە تێکدان و سووتاندنی موڵک و ماڵی گشتی"، کە بە گوتەی دادوەریی ئێران، دۆخێکی نائارامی لە شارەکەدا دروستکردبوو.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەردەوام رەخنە لە سیستەمی دادوەریی ئێران دەگرن لەبارەی سەپاندن و جێبەجێکردنی خێرای سزای لەسێدارەدان بەسەر دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکاندا،  جەخت دەکەنەوە کە تۆمەتباران لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە و هەڵبژاردنی پارێزەر بێبەش دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە
ئێران29-09-2026

سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا: رووبەڕووی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی ببنەوە

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت
ئێران29-09-2026

قالیباف: ئەگەر نەتوانین نەوت بفرۆشین، کەس ناتوانێ نەوت بفرۆشێت

ئێران لەسەر قەدەخەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار دەکات
ئێران29-09-2026

ئێران لەسەر قەدەخەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە