Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاگر لە پاڵاوگەیەکی ئارامکۆ لە باشووری سعودیە بەرزدەبێتەوە. وێنە: AFP

ئاگر لە پاڵاوگەیەکی ئارامکۆ لە باشووری سعودیە بەرزدەبێتەوە. وێنە: AFP

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە باکووری ریازی پایتەختی سعودیە بیسترا

بژار زوبێر

بژار زوبێر

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی رۆژی دووشەممە دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە باکووری شاری ریازی پایتەختی سعودیە بیسترا؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێزەکانی سعودیە و هاوپەیمانەکانی لە حکومەتی یەمەن شەڕەکانیان لە دژی چەکدارانی حووسیی سەر بە ئێران چڕکردووەتەوە.

ئاژانسی فرانس پرێس باسی لەوە کردووە کە دەنگی "تەقینەوەیەکی بەهێز" بیستراوە، هاوکات دانیشتووانی ئەو گەڕەکانەی نزیک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید هەمان دەنگیان بیستووە. یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەکە گوتی: "بەهۆی تەقینەوەکەوە پەنجەرەکانی ماڵەکەم لەرینەوە."

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی یەمەن رۆژی دووشەممە رایانگەیاند، هێزەکانی حکومەت بە هاوکاریی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو هاوپەیمانییەی سعودیە سەرۆکایەتیی دەکات، توانیویانە چەندین ناوچەی گرنگ لە دەوروبەری تەنگەی بابولمەندەب لە دەستی چەکدارانی حووسیی نزیک لە ئێران دەربهێننەوە.

لەسەر زەوی چی روویداوە؟
هێزەکانی حکومەت شارۆچکەی ستراتیژیی زوبابیان لە باکووری تەنگەکە کۆنترۆڵکردەوە، لەگەڵ هەردوو شارۆچکەی باب و حەدید؛ شایەتحاڵەکانیش دەڵێن تانک و هێزەکانی حکومەتیان بینیوە کە چوونەتە نێو ئەو ناوچانەوە.

تورکی مالیکی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی بە سەرۆکایەتیی سعودیە گوتی، 100 فڕۆکەی جەنگی لە بەرەبەیاندا بەشدارییان لەم هێرشەدا کردووە و توانیویانە "پاراستنی ئاسمانی" بۆ تەنگەی بابولمەندەب دابین بکەن و سەدان پێگەی حووسییەکان لەنێوببەن؛ هەروەها جەختی کردەوە کە هاوکارییە سەربازییەکانیان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی حووسییەکان لەو ناوچانە بە تەواوی لەنێودەبرێن.

رۆڵ و هاوکاریی ئەمریکا
مارکۆ رۆبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی چاوەڕوانکراو بوو کە حکومەتی یەمەن و سعودیە وەڵامی هێرشەکانی حووسییەکان بدەنەوە بۆ وەرگرتنەوەی خاکەکەیان و گوتی، سعودیە مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات.

هەروەها بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد کە واشنتن لەم هێرشە نوێیەدا هاوکاریی پێشکێش بە سعودیە کردووە، لەوانەش پێدانی زانیاریی هەواڵگری، دیاریکردنی ئامانجەکان و پلاندانان بۆ هێرشەکە.

لە بەرەی تەعز چی دەگوزەرێت؟

لە کاتێکدا حکومەت لە کەناراوەکان پێشڕەوی دەکات، رۆژی یەکشەممە چەکدارانی حووسی توانییان دەست بەسەر شارۆچکەی توربەدا بگرن، کە شارۆچکەیەکی زۆر گرنگە و دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکیی نێوان شاری تەعز و شاری عەدەن کە پایتەختی کاتیی حکومەتە.

شارەزایانی سەربازی دەڵێن، کۆنترۆڵکردنی ئەم شارۆچکەیە لەلایەن حووسییەکانەوە، رێگەی گەیاندنی چەک و پێداویستیی بۆ هێزەکانی حکومەت لە تەعز بڕیوە و مەترسیی گەمارۆدانی تەواوەتیی شاری تەعزی لێکەوتووەتەوە کە سێیەم گەورەترین شاری یەمەنە.

دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "گزنگی یەمەن"
رەشاد عەلیمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەمەن لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا داوای هاوکاریی نێودەوڵەتی کرد بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی هەموو خاکەکەیان و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی کە ئۆپەراسیۆنی "گزنگی یەمەن" بە ئامانجی گێڕانەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت، ئازادکردنی سەنعای پایتەخت و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی حووسییەکان دەستیپێکردووە.

پاشخانی ململانێکە و کارەساتی مرۆیی

شەڕی ئەمجارە لە نێوەڕاستی مانگی تەممووزەوە دەستیپێکردەوە، کاتێک حووسییەکان بە مووشەک و درۆن هێرشیان کردە سەر سعودیە و گەمارۆی کەشتییەکانیان لە دەریای سووردا راگەیاند. لە مانگی ئەیلوولیشدا بە هێرشێکی خێرا دەستیان بەسەر بەندەری مەخا و تەواوی کەناراوەکان و تەنگەی بابولمەندەبدا گرت، کە 12%ـی بازرگانیی کەشتیوانیی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت.

بەپێی ئاماری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تەنیا لەم شەپۆلە نوێیەی شەڕدا لانیکەم 959  کەس کوژراون و زیاتر لە 4 هەزار و 200  کەسیش بریندار بوون.

رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ رایگەیاندووە زیاتر لە 174 هەزار هاووڵاتی لە نێوخۆی یەمەندا ئاوارە بوون و زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکەش بە بەلەم بەرەو جیبۆتی هەڵاتوون.

وەزارەتی تەندروستیی یەمەن لە راگەیێندراوێکدا هۆشداری دا کە زۆربەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی پارێزگای تەعز بەهۆی شەڕەوە داخراون یان توانای پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییان نەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە