Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوای گردبوونەوەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هۆڵی فریمەن کۆلیسیۆم لە سان ئەنتۆنیۆ لە ویلایەتی تێکساس سەکۆکە بەجێدەهێڵێت، 7ـی تشرینی یەکەمی 2026. (وێنە: ماندێل نگان/ فرانس پرێس)

راپۆرتێک: فەرمان بە سوپای ئەمریکا دراوە خۆی بۆ لێدانی ئێران ئامادە بکات

بژار زوبێر

بژار زوبێر

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی ئەمریکا بە ماڵپەڕی ئەکسیۆسیان راگەیاند، پێنتاگۆن چەند رۆژێک لەمەوبەر فەرمانی بە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) کردووە، خۆی بۆ هێرشکردنەسەر ئێران ئامادە بکات و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی گەورە بەڕێوەیە.

هەرچەندە فەرمانەکە هیچ رۆژێکی دیاریکراوی بۆ دەستپێکردنی هێرشەکان لەخۆنەگرتووە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە، بەڵام سەرچاوە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان دەڵێن، رەنگە هێرشەکان پێش هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی کۆنگرێس لە ئەمریکا و تەنانەت پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل لە 27ـی تشرینی یەکەم بکرێن.

دیمەنێکی ئاسمانیی بینای پێنتاگۆن
دیمەنێکی ئاسمانیی باڵەخانەی پێنتاگۆن، 15ـی ئایاری 2023. وێنە: John Wright / وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەگەر ئۆپەراسیۆنی گەورەی سەربازی دەستپێبکاتەوە، پێشبینی دەکرێت بۆردوومانکردنی چڕی کەرتی وزە، ژێرخان و پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران لەخۆبگرێت. دەستپێکردنەوەی شەڕ لە ماوەی سێ بۆ چوار هەفتەی داهاتوودا دەکرێت کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاش دابنێت، بەتایبەت لەبەر ئەوەی رەنگە نرخی نەوت بەرزبکاتەوە.

بەرپرسێکی پێنتاگۆن بە ئەکسیۆسی راگەیاند: "ئەرکی وەزارەتی جەنگ بریتییە لە داڕشتن و پێشکێشکردنی بژاردە سەربازییەکان بە سەرۆک."

"ئەرکی وەزارەتی جەنگ بریتییە لە داڕشتن و پێشکێشکردنی بژاردە سەربازییەکان بە سەرۆک" بەرپرسێکی پێنتاگۆن بۆ ئەکسیۆس

بەرپرسێکی کۆشکی سپیش گوتی ترەمپ لە هەر کاتێکدا بێت سەرجەم بژاردەکانی لەبەردەستدایە و باسی لەوە کرد: "ئەمریکا بەهۆی کۆنترۆڵکردنی تەنگەی هورمز و داڕمانی ئابووریی ئێران لە پێگەیەکی زۆر بەهێزدایە. ئێران تووشی زیانی گەورە بووە و دۆخەکە بە یەکێک لە دوو رێگەکەدا دەڕوات: رێگە ئاسانەکە یان رێگە سەختەکە. سەرۆک ترەمپ هەموو کارتەکانی بەدەستەوەیە و هەر شتێک لە بەرژەوەندیی ئەمریکادا بێت دەیکات."

"دۆخەکە بە یەکێک لە دوو رێگەکەدا دەڕوات: رێگە ئاسانەکە یان رێگە سەختەکە" بەرپرسێکی کۆشکی سپی

گۆڤاری "زە ئەتلانتیک"ـیش بڵاویکردەوە کە ترەمپ تاوتوێی لێدانی ئێران دەکات پێش هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی کۆنگرێس. هەروەها رۆژی هەینی تیمی ئاسایشی نیشتمانیی ترەمپ بۆ چەندین کاژێر لە کەمپ دەیڤد کۆبوونەوە. بەرپرسێکی ئیسرائیلی گوتی، بەشێک لە کۆبوونەوەکە تیشکی خستووەتە سەر ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان لەدژی ئێران.

دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران هیچ پێشکەوتنێکیان بەدەستنەهێناوە و نێوەندگیرە قەتەرییەکان هێشتا چاوەڕوانی وەڵامی ئێرانن بۆ پێشنیازەکەی ئەمریکا کە داوای سازشی ئەتۆمی دەکات. بەرپرسێکی دیکەی ئیسرائیلی بە ئەکسیۆسی گوتووە: "مشتومڕ لەبارەی ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان لە ئێران زیادیکردووە؛ چانسی روودانی پێش هەڵبژاردنەکان بەرز نییە بەڵام رەتیناکەینەوە، بەڵام لە دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەخول، چانسەکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات."

"لە دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەخول، چانسی دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات" بەرپرسێکی ئیسرائیلی بۆ ئەکسیۆس

پەیوەندییەکانی ترەمپ و نەتەنیاهوو

ترەمپ رۆژی چوارشەممە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلدا کرد، کە ئەمە دووەم پەیوەندیی نێوانیان بوو لە ماوەی چەند رۆژێکدا دوای چەندین هەفتە لە ساردبوونەوەی پەیوەندییەکانیان.

دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتەنیاهوو لە کۆشکی سپی
دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتەنیاهوو لە کۆشکی سپی، 7ـی تەممووزی 2025. وێنە: Daniel Torok / کۆشکی سپی

ئەگەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەستپێبکەنەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە رێگەی هاوئاهەنگیی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و بەشداریکردنی سوپای ئیسرائیل دەبێت. دوو بەرپرسە ئیسرائیلییەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەسەڵاتدارانی ئێران لە دڵەڕاوکێدان، ئەمەش لەوانەیە هانیان بدات ئەوان پێشوەختە هێرش بکەن، چونکە ئێرانییەکان پێشتر دوو جار تووشی هێرشی لەناکاو بوون و نایانەوێت بۆ جاری سێیەم دووبارە ببێتەوە.

کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل

دەستپێکردنەوەی جەنگ دەکرێت کار لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیلیش بکات لە 27ـی تشرینی یەکەم، چونکە پێشبینی دەکرێت ئێران بە سەتان مووشەکی بالیستیک وەڵام بداتەوە.

هەڵکشانی گرژییەکان یان راگەیاندنی دۆخی نائاسایی لە رووی سیاسییەوە دەکرێت لە بەرژەوەندیی نەتەنیاهوودا بێت و رێگری لە نەیارەکانی بکات لەوەی لە قۆناخی کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردندا هێرشی سیاسیی بکەنە سەر.

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە