Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەکدارێکی حووسییەکان

چەکدارێکی حووسییەکان

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

گوتەبێژی حووسییەکان: سعودیە 1857 هێرشی کردووەتە سەرمان

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکانی یەمەن رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی پەرەسەندنە سەربازییەکانەوە تاوەکو ئێستا فڕۆکە جەنگییەکان و هێزەکانی سعودیە هەزار و 857 هێرشی ئاسمانی و مووشەکییان کردووەتە سەر خاکی یەمەن، هاوکات تەنیا لەماوەی 24 کاژێری رابردوودا دەیان ناوچە لە سەنعا و 10 پارێزگای دیکە بۆردوومان کراون.

رۆژی پێنجشەممە، 8ی تشرینی یەکەمی 2026، یەحیا سەریع لە ئێکس ئاماژەی بەوە کرد، "لە 24 کاژێری رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە 59 هێرشی ئاسمانی و مووشەکییان بۆ سەر سەنعای پایتەخت و پارێزگاکانی (جەوف، تەعیز، مەئریب، حەججە، سەعدە، حودەیدە، لەحج، رەیامە، ئیب و بەیزا) ئەنجامداوە."

بە گوتەی سەریع، لەو هێرشانەدا فڕۆکەی جەنگیی لە جۆرەکانی ئێف 15 و تایفۆن بەکارهێنراون کە لە بنکە ئاسمانییەکانی خەمیس موشەیت و تائیفەوە هەستاون، هاوکات بەشێک لە هێرشە مووشەکییەکانیش لە ناوچەی نەجرانی سنوورییەوە ئاراستە کراون.

گوتەبێژی حووسییەکان ئاماژەی بەوەش کرد، "لە ئەنجامی ئەو بۆردوومان و پەلامارانەدا، ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون و بریندار بوون کە ژن و منداڵیشیان لە نێودایە".

ئەم گرژییە لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا ئاسمانی سعودیە و فڕۆکەخانەکانی ئەبها و شا خالید لە ریاز کەوتنە بەر هێرشی مووشەکی و درۆنیی حووسییەکان، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس و برینداربوونی دەیانی دیکە. 

ئەم پێشهاتە سەربازی و دیپلۆماسییە لە کاتێکدایە کە شەڕی ناوخۆی یەمەن دوای چوار ساڵ ئاگربەست لە مانگی تەمووزی ئەم ساڵەوە بە تووندی سەریهەڵدایەوە؛ بەهۆی کۆنترۆڵکردنی ناوچە کەناراوییەکانی دەریای سوور لەلایەن حووسییەکان و هێرشە بەردەوامەکانیان بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی شا خالید لە ریاز و ئەبها لە باشووری سعودیە، ریاز لە هەوڵی چڕکردنەوەی بەرگری و پتەوکردنی هاوپەیمانێتییە هەرێمییەکاندایە.

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە