Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاگرکەوتنەوە لە نزیک کۆمپانیای ئارامکۆ لە سعودیە

ئاگرکەوتنەوە لە نزیک کۆمپانیای ئارامکۆ لە سعودیە

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

بەرگریی شارستانیی سعودیە: پاشماوەی مووشەک زیانی بە کۆمەڵگەیەکی پزیشکی و باخچەیەکی ساوایان گەیاند

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەرگریی شارستانیی سعودیە رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی پووچەڵکردنەوەی مووشەکێک، باخچەیەکی ساوایان و کۆمەڵگەیەکی پزیشکی لە شاری ریازی پایتەخت زیانیان بەرکەوتووە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە حووسییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتیی زنجیرەیەک هێرشیان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ریاز گرتە ئەستۆ.

بەپێی گێڕانەوەی شایەتحاڵەکان بۆ ئاژانسی فرانس پرێس کە رۆژی پێنجشەممە، 8ی تشرینی یەکەمی 2026 بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی سعودیە لە ناو فڕۆکەخانەکە بەهۆی هێرشەکانەوە کونی تێبووە و بەشێکی شکاوە؛ سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ئاشکرای کردووە سێ فڕۆکە زیانیان بەرکەوتووە.

رۆژی پێنجشەممە، هاوپەیمانێتیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە رایگەیاند، دوو مووشەکیان تێکشکاندووە کە ئاراستەی شاری ریاز کرابوون. لە بەرامبەردا، یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حوسییەکان رایگەیاند سێ هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی ریاز، هاوکات فڕۆکەخانەی نەجران و بنکەیەکی ئاسمانییان لە خەمیس موشەیت بە مووشەک کردووەتە ئامانج.

باری نائاسایی و رێکارە ئەمنییەکان لە ریاز

لە دوای بیستنی دەنگی تەقینەوە بەهێزەکان لە بەیانیی رۆژی پێنجشەممە لە ئاسمانی پایتەختدا، چەندین رێکاری ئەمنیی بەپەلە لە ناوخۆی ریاز گیرانەبەر:

پەناگەی دیپلۆماتکاران: باڵیۆزخانە بیانییەکان لە ریاز داوایان لە دیپلۆماتکار و کارمەندەکانیان کرد کە لە شوێنی خۆیان و لەنێو باڵیۆزخانەکاندا لە پەناگەکاندا بمێننەوە.

رێکاری خۆپارێزی لە قوتابخانەکان: بەشێک لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی گیانی منداڵان، خوێندکارەکانیان بردە ژێرزەمینەکان و پەناگە تایبەتەکان.

چۆڵکردنی ناوەندە داراییەکان: لە ناوەندی دارایی شای پاشا عەبدوڵڵا، کە ناوەندی سەرەکیی بازرگانیی پایتەختە، بەشێک لە کۆمپانیاکان کارمەندەکانیان لە شوێنی کارەکانیان کشاندەوە.

پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان: چەندین گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ریاز هەڵوەشێندرانەوە یان دواخران؛ هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی بە هاووڵاتییانی دا کە ئەوپەڕی وریایی بنوێنن و رێگەی بە کارمەندانی حکومەتی ئەمریکا نەدا بەبێ مۆڵەتی تایبەت ئەو فڕۆکەخانەیە بەکاربهێنن.

پەرەسەندنی جەنگ و قەیرانی مرۆیی

ئەم ئاڵۆزییە نوێیانە لە کاتێکدایە کە لە دوای تێکچوونی ئاگربەستی چوار ساڵە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵەوە، حووسییەکان لە هێرشێکی خێرادا تەواوی کەناراوەکانی دەریای سووریان کۆنترۆڵ کرد و پێگەکانی خۆیان لە باکوور و بەشێک لە تەعز جێگیر کرد. پێشتریش هێرشەکانیان بۆ سەر فڕۆکەخانەی ریاز بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەکی سوودانی، هەروەها لە فڕۆکەخانەی ئەبها دوو هاووڵاتیی میسری و جەزائیری کوژران.

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ هەڵکشانی شەڕ لە مانگی تەمووزەوە زیاتر لە 200 هەزار کەس لە یەمەن ئاوارە بوونەتەوە و قەیرانە مرۆییەکە ژیانی ملیۆنان کەسی خستووەتە مەترسییەوە، لە کاتێکدا هەوڵەکانی حکومەتی یەمەن و هاوپەیمانان بۆ وەدەرنانی حووسییەکان لە ناوچە کەناراوییەکان و دەروازە ئاوییە هەستیارەکان تاوەکو ئێستا رووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە