Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی شاری ریاز لە 11ی تشرینی یەکەم. سەرچاوە: فرانس پرێس

دیمەنێکی شاری ریاز لە 11ی تشرینی یەکەم. سەرچاوە: فرانس پرێس

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

هاوپەیمانیی پشتیوانکاری حکومەتی یەمەن: لە نزیک فڕۆکەخانەی ریاز بەرپەرچی مووشەکێکی کرووزمان دایەوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

11-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر11-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

رووداو دیجیتاڵ 

هاوپەیمانیی پشتیوانکاری حکومەتی یەمەن کە سعودیە سەرکردایەتیی دەکات، رۆژی یەکشەممە پشتڕاستی کردەوە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە شاری ریاز رووبەڕووی هێرشێکی نوێ بووەتەوە و بەهۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە کە دامودەزگاکان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.

تورکی مالیکی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی سەربازیی پشتیوانکاری حکومەتی یەمەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "هێرشێک بە کەرەستەیەکی تەقەمەنیی نەزانراو کراوەتە سەر هۆڵی ژمارە 4ـی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید."

مالیکی سەرەتا ئاماژەی بە کەوتنەوەی ئاگرێک کرد کە تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی کوژاندنەوەین، پێش ئەوەی دواتر رایبگەیێنێت کە "سیستمی بەرگریی ئاسمانی، مووشەکێکی کرووزی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە تێکشکاندووە."

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەکدارانی حووسیی یەمەن رۆژی یەکشەممە هەڕەشەی نوێیان لە ئاسمانی سعودیە کرد.

رۆژی شەممەش هێرشێکی گەورە بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە شاری ریازی پایتەخت، بووە هۆی کوژرانی 12 کەس و برینداربوونی سەتان کەسی دیکە و پەککەوتنی تەواوی کارەکانی فڕۆکەخانەکە.

ئەم هێرشەی رۆژی شەممە، کوشندەترین هێرشە لە نێو خاکی سعودیە لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵی رابردوودا. هەرچەندە حووسییەکان راستەوخۆ بەرپرسیارێتیی هێرشەکەیان نەگرتە ئەستۆ، بەڵام ئەو هاوپەیمانییەی سعودیە سەرۆکایەتیی دەکات و سەرچاوە دیپلۆماسییەکانیش پشتڕاستیان کردەوە کە مووشەکێکی حووسییەکان بووە و هاوپەیمانان بە "تاوانی جەنگی تەواوەتی" ناویان برد.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی سعودیە ئاشکرای کرد کە کوژراوەکان بریتین لە: چوار سعودی، دوو بەنگلادشی، ئەمریکییەک، میسرییەک، ئوردنییەک، سووریاییەک، فەلەستینییەک و سوودانییەک. هەروەها لە کۆی 309 بریندار، دۆخی تەندروستیی هەندێکیان زۆر سەختە.

هەڕەشە نوێیەکانی حووسییەکان
یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس هۆشداریی دایە گەشتیاران و نووسی: "فڕۆکەخانەکان و ئاسمانی سعودیە رووبەڕووی بەئامانجگرتن دەبنەوە و گۆڕەپانی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانمانن." ئەو تەنیا ئاسمانی هەردوو شاری پیرۆزی مەککە و مەدینەی لەم هەڕەشەیە بەدەر کرد.
ئەم هێرشە سەرکۆنەی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتیی ئەورووپا و زۆر لە وڵاتانی جیهانی لێکەوتەوە، بە ئیسرائیلیشەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا ئەمریکا بەشداری دەکات لە هێرشەکانی سعودیە بۆ سەر حووسییەکان، بە رۆژنامەڤانانی گوت: "لەوانەیە؛ ئێمە سەیرێکی دۆخەکە دەکەین. تازە بەم هێرشەی دواییمان زانیوە، بۆیە بڕیاری خۆمان دەدەین و ئێمە زۆر بە خێرایی هەنگاو دەنێین."

دۆخی ناوخۆی سعودیە
کارەکانی فڕۆکەخانەی ریاز تاوەکو شەوی یەکشەممە راگیران بەهۆی زیانکەوتن بە ئامێرەکانی رادار و پەیوەندیکردن و پێویستیی پشکنینی باندەکانی فڕین.

باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا، کەنەدا، ئەڵمانیا و ئیسپانیا هۆشدارییان دایە هاووڵاتییانیان کە لە فڕۆکەخانەی ریاز دووربکەونەوە. ئەمریکا هەروەها گەشتکردنی کارمەندەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی دەمام و جەددەش سنووردار کرد.

بەرپرسانی تەندروستی لە ریاز بانگەوازی بەپەلەیان بۆ کۆکردنەوەی پزیشکان راگەیاند، و قوتابخانەکانیش بۆ دووەم جار لەم مانگەدا کرانە ئۆنلاین.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان کە سوپای یەمەن بە پشتیوانیی سعودیە لە شەڕێکی سەختدایە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی دەوروبەری تەنگەی ستراتیجیی بابولمەندەب کە مانگی رابردوو کەوتبوونە دەست حووسییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە