Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شەقامێکی ریازی پایتەختی سعودیە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا

شەقامێکی ریازی پایتەختی سعودیە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

باڵیۆزخانەی ئەمریکا: ژمارەیەک هاووڵاتیمان لە سعودیە دەستگیرکراون

هەکار عەلی

هەکار عەلی

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ریاز رایدەگەیێنێت، دەسەڵاتدارانی سعودیە ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەمریکییان بە تۆمەتی وێنەگرتنی شوێنی هێرشەکانی حووسییەکان دەستگیرکردووە؛ هاوکات ریاز هۆشداریی تووند دەدات کە تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی دیمەنی هێرشەکان سزای یاسایی بەدوادادێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 12ی تشرینی یەکەمی 2026، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سعودیە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانیان بەهۆی گرتنی وێنەی شوێنی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان دەستبەسەرکراون، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی دەستگیرکراوەکان بدات یان چارەنووسیان ئاشکرا بکات.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئاگادارییەکدا بۆ هاووڵاتییانی، تیشکی خستووەتە سەر رێکارە ئەمنییەکانی سعودیە و هۆشداری داوە کە "وێنەگرتن، بڵاوکردنەوە یاخود هاوبەشکردنی زانیاری لەبارەی مووشەکە بەرپەرچدراوەکان، درۆنەکان و شوێنی کەوتنەخوارەوەیان، بەپێی یاساکانی سعودیە قەدەخەیە و سەرپێچیکاران رووبەڕووی لێپێچینەوەی تووند دەبنەوە."

هاوکات ژمارەیەک هاووڵاتیی بیانیی نیشتەجێی ریاز بە ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاندووە کە چەند هاوڕێیەکیان بەهۆی تۆمارکردنی ڤیدیۆی رووداوەکان و بڵاوکردنەوەیان لە سۆشیاڵ میدیا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

ئەم رێوشوێنە تووندانە دوای ئەوە دێن کە شاری ریاز لە چەند رۆژی رابردوودا رووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنیی چەکدارانی حووسی بووەتەوە.

رۆژی شەممە لە هێرشێکدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید، 13 کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان هاووڵاتییەکی ئەمریکی بوو.

ئەمڕۆ دووشەممەش لە هێرشێکی نوێدا بۆ سەر هەمان فڕۆکەخانە کەسێک کوژرا و 11 کەسی دیکەش برینداربوون.

دەسەڵاتدارانی سعودیە بە مەبەستی رێگری لە بڵاوبوونەوەی زانیاریی سەربازی و نەهێشتنی دڵەڕاوکێ لەنێو هاووڵاتییاندا، قەدەخەی تەواوەتییان لەسەر وێنەگرتنی شوێنی رووداوە ئەمنییەکان راگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە