Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی تەقینەوەی دامەزراوە نەوتییەکەی سەنعا دوای هێرشێکی سعودیە. وێنە: AFP

دیمەنی تەقینەوەی دامەزراوە نەوتییەکەی سەنعا دوای هێرشێکی سعودیە. وێنە: AFP

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

سعودیە دامەزراوەیەکی نەوتی لە نزیک سەنعا بۆردوومان کرد؛ حووسییەکان هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکەن

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

13-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد13-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی حووسییەکان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە دامەزراوەیەکی نەوتییان لە نزیک سەنعای پایتەختی یەمەن بۆردوومان کردووە. 

کەناڵی (ئەلمەسیرە)ی سەر بە حووسییەکان لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، هێرشەکە بنکەی کۆمپانیای نەوتی یەمەنی لە ناوچەی سەباحە لە رۆژئاوای سەنعا کردووەتە ئامانج.   

پێش ئەنجامدانی هێرشەکە، هاوپەیمانیی عەرەبی هۆشداریی بەپەلەی دابووە هاووڵاتیان بۆ چۆڵکردنی وێستگەی سەباحە. 

ئەم ئۆپەراسیۆنەی سعودیە وەک وەڵامێک دێت بۆ زنجیرەیەک هێرشی کوشندەی ئەم دواییەی حووسییەکان بۆ سەر چەند ئامانجێک لە ناوخۆی سعودیە، بەتایبەت بۆردوومانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ریاز.

دوای هۆشدارییەکەی هاوپەیمانیی عەرەبی، هاووڵاتیان بە لێشاو بەرەو وێستگەکانی دابەشکردنی سووتەمەنی لە سەنعا چوون و نۆرەی درێژ دروستبوو لە ترسی نەمانی بەنزین. لە بەرامبەردا، کۆمپانیای نەوتی یەمەن هەوڵیدا دۆخەکە هێور بکاتەوە و رایگەیاند، تەواوی رێوشوێنە پێویستەکانی بۆ دۆخی لەناکاو گرتووەتەبەر. 

کاردانەوەی حووسییەکان

لەگەڵ ئەم پێشهاتانەدا، یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، پەیامێکی هۆشداری بڵاوکردەوە و داوای لە هاووڵاتیانی سعودیە کرد بەپەلە لە چەندین ئامانجی دیاریکراو دووربکەونەوە و گوتی، هێزەکانیان لە بەرامبەر بۆردوومانەکانی سەنعادا ئەو ناوچانە دەکەنە ئامانج. ئامانجە دیاریکراوەکانیش بریتین لە ناوەندی سەرەکی کۆمپانیای ئارامکۆ لە دەمام، فڕۆکەخانەی شا خالید لە ریاز، پاڵاوگەی ریازی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆ.

ئەم گرژییە مەترسیی فراوانتربوونی شەڕی نێوان سعودیە و حووسییەکان زیاتر دەکات، بەتایبەت دوای ئەوەی هێرشەکانی سەر هێڵە بازرگانی و فڕۆکەخانەکان لە ناوچەکەدا گەیشتوونەتە ئاستێکی هەستیار.  

 

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

میدیای حووسییەکان: بەهۆی بۆردوومانێکی سعودیە 9 کەس کوژران

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

بەرپرسێکی باڵای ئیمارات: ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە ئامادەی هەموو بژاردەیەکین

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست18-10-2026

کاپتنی فڕۆکەکەی فلای دوبەی: یاریدەدەرەکەم بە تەور پەلاماریدام و ویستی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە